کورد هەمیشە وابووە کە ئەبێت دڵت پاك بێت و لێبوردە بیت بەڵام ئایا ئەم دڵ پاکیو لێبوردەییە چەندە سودی بۆ کورد هەبووە و چەندە زیانی هەبووە ؟ تەنها چەن نمونەیەکی بچوك بەسە بۆ ئەوەی ئێمەی کوردیش تێڕوانینی خۆمان بەرامبەر بە عەرەب بگۆڕین . جگە لە کوشتاری بە کۆمەل و ئەنفال ،جگە لە هەڵەبجەو تالانکاری بە درێژایی سەد ساڵ،با سەیرێکی نەخشەی کوردستان بکەین .
سەد ساڵ پێش ئیستا کەرکوك بە تەواوی ناوچەکانی دەوروبەریەوە کوردی بو لەگەڵ هەندێك تورکمان و مەسیحیدا بەڵام ئەمڕۆ نیوەی چواردەوری کەرکوك بە تەواوی کرا بە عارەبی و نیوەی ناو شاریش هەر عەرەبی تیا ئەژی و کورد بە داگیرکەر ئەزانن. سەدو بیست ساڵ پێش ئیستا شاری موسڵ تەنها لە سەدا 5ی عەرەب بو کەچی ئێستا کورد بون لە موسڵ سزاکەی لە سێدارەدانە و وەك عەیبیشی لێهاتووە بڵێیت موسل کوردستانییە ، زۆرجار عەرەبەکان بەناوی ئاژەڵ دارییەوە هاتن و جێگای خۆیان لە کوردستان کردەوە بەلام دواتر ئەوان خۆیان کرد بە خاوەن ماڵ و کوردیشیان کرد بە بێگانە ،ئەوە نییە دەڵێن کوردەکان کەرکوکیان داگیر کردووە،ئەمە قسەی هەموو کەنالە عەرەبییەکانە چ عیراقییەکان چ خەلیجی یان مەغریبی و جەزائیرییەکان ،ئەوە نییە تەنانەت بەو هەموو هێزەی پێشمەرگەشەوە ناتوانرێت جەلەولا ڕزگار بکرێت ،ئەوە نییە باقوبەو دوز لەژێر ڕەحمەتی تۆپی داعش و عەشایەرە سونەکاندان ،ئەوە نییە بەشێکی زۆری خاکی موسڵی کوردستانی تەنها کوردێکیشی تیا نەماوە و کەسیش خۆی ناکات بە خاوەنیان یان هەر ناوێرن نزیکیان ببنەوە.ئەگەر وابڕوات جەن ساڵێکی تر ئەبێت کورد شەڕ لەسەر کوردستانیەتی هەولێر و سلێمانیش بکات . دوای ئەو هەموو ماڵوێرانیەی کە عەرەب بەسەر کوردیا هێنا کەچی ئێستاش بەشێک لە کورد شانازی بە زمان و کلتور و جلوبەرگی عەرەبە ئەکەن .کاتێك کوردێکیش لە بەرامبەریان باسی کورد بون ئەکات وەك سەگ پەلاماری ئەدەن .جیاوازی لە نیوان سونە و شیعەدا نییە عەرەب هەر عەرەبە جا ئیتر لە مەشریق بێت یان لە مەغریب .
No comments:
Post a Comment