لە شاری مۆسکۆی پایتەختی فدراسیۆنی ڕوسیا، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیاندا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە و شاندی یاوەری، لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤی ، وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە کۆبونەوە.
لاڤرۆڤ ڕایگەیاندوە:
کورد داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات و لە سوریا و عێراق هێزی سەرەکی شەڕی دژە بە داعشن.
لاڤرۆڤ وتوشیەتی لەگەڵ دەمیرتاشدا بارودۆخی سوریا تاوتوێ کردوە و ئاماژەی بەوەش کردوە کە دەوڵەتی تورک بەخستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە ناتوانێت پەیوەندی نێوان ڕووسیا و گەلانی تورکیا تێکبدات.
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندوە:
تورکیا بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە بڕیارێکی هەڵەیداوە، دەبێت بەیەکەوە ئەو ئاڵۆزیە چارەسەر بکەین و ڕێگە نەدەین زیاتر تەشەنە بکات..
No comments:
Post a Comment