it is a Kurdish mother Turkish criminal forces killed her children in front of her eyes
ئەم ڤیدیۆیە ببینە.. دەزانیت دەوڵەتی ئاکپارتی چەندە تیرۆریستە.
.
گەل لەباکوری کوردستان کەوتۆتە بەر شالاوی تیرۆری ئاکپارتی ، داعشئاسا، دەست ناپارێزێت ، سەیربکەن ، چۆن بریندار و شەهیدەکانیان بۆ خەستەخانە یا سەرقەبران دەگوازنەوە ..
ویژدانی مرۆڤەکان لە کوێیە؟
ئاخر ئۆباما بە بەشار ئەسەدی وت: پاش کوشتنی ئەو هەموو لە سورییەکان ، شەرعیەتتان نەماوە ، بەدوای ئەویش ئەردۆگانیش بە بەشار ئەسەدی دەوت: ئێوە شەرعیەتتان لەدەستداوە..
ئەوەتا خۆشی ، ئەردۆگان ، ماوەی ساڵێک دەبێت ، کەوتۆتە کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل لە مندال و دایکان و پیروپەککەوتە ، دەبێ ئۆباما بەویش بڵێت: شەرعیەتیان نەماوە ؟!، چونکە گەل دەکوژێت و تیرۆری دەکات.
لەبەردەم جیهانی ئازاد ، رۆژنامەوانانی ئازاد ، ئەردۆگان و بەشار ئەسەد جیاوازیان نییە ، ئەویش دیکتاتۆر و تیرۆریستە.
فەرموون ڤیدیۆکە ببینن..
No comments:
Post a Comment