Pages

Ads 468x60px

19 Dec 2015

چیرۆكی كچێكی ئێزیدی ئەنجومەنی ئاسایشی هێنایەگریان ...

چیرۆكی كچێكی ئێزیدی ئەنجومەنی ئاسایشی هێنایەگریان ...
كچێكی ئێزیدی كە لەدەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگاری ببوو بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی خۆی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هێنایە گریان .
چیرۆكەكە بەوشێوەیە

نادیە موراد ئەو كچە ئێزیدیەی وەك نوێنەری قوربانیەكانی كچانی ئێزێدی ئامادەی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەكرێت و بەسەرهاتی خۆی بۆ كۆبوونەوەكە دەگێڕێتەوە، كە چۆن لەگەڵ هەزاران ژن و كچی تر بە كەنیزەك دەبردرێت، ئەو دەوای ئەوەی دەكەوێتە دەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەك كەنیزەك دەیبەن و دەگواسترێتەوە شاری رەقە ، پایتەختی تیرۆرستانی داعش ، لەوێ تیرۆرستان سكی پڕدەكەن ، نادیە كچێكی تەمەن 21 ساڵ دەبێت كە دەكەوێتە دەست تیرۆرستانی داعش ، وەك هەزاران كچی تر سەوداو مامەڵەی پێدەكرێت .
ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە گریان
بە بیستنی ئەو بەسەرهاتە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خۆیان بۆناگیرێت و دەست دەكەن بە گریان، ئەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی چوارشەمە ئەنجامدرابوو بۆ گوێگرتن لە یەكێك لە قوربانیەكان ، كە كچێكی ئێزیدی تەمەن 21 ساڵ بوو .
لەكاتی داگیركردنی شەنگال بەهەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی كەوتنە دەست داعش و دوای جیاكردنەوەی ژن و منداڵ و پیرو پەكەوتەكان و كوشتنی بە كۆمەڵی پیاوەكانیان ، زۆربەی زۆری كچ و ژنەكان وەك كەنیزەك لە شارەكانی ژێر دەستی داعش سەوداو مامەڵەیان پێكراوە و تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆر لەو كچ و ژنانە دیلی دەستی ئەو تیرۆرستانەن .
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوبۆتەوە تائێستا زیاتر لە 500 ژن و كچی ئێزیدی لەژێر دەستی چەتەكانی داعش ڕزگاریان بووە.
هاوكات هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەند مانگێك بەرلەئێستا دوای یەك ساڵ داگیركردنی لەلایەن داعشەوە توانیان ڕزگاری بكەن .
Azita Sharaf Kandi's photo.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates