Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2015

واژووی پرۆتۆکۆلی ئابوری گازی سروشتی بۆ پەنجا ساڵ، کاربەدەستانی باشوری کوردستان لەگەل تورکیای فاشی،داکوتانی دوا بزماری سەرتابوتی مەرگی خوێناوی بوونی کورد نیە لەباکور،کەخەریکە بەبەرچاوی بێویژدانی جیهانەوە،چاوپۆشی لەمەرگی هەقیقەتێکی بوونی میللەتێک دەکرێت!؟.





واژووی پرۆتۆکۆلی ئابوری گازی سروشتی بۆ پەنجا ساڵ، کاربەدەستانی باشوری کوردستان لەگەل تورکیای فاشی،داکوتانی دوا بزماری سەرتابوتی مەرگی خوێناوی بوونی کورد نیە لەباکور،کەخەریکە بەبەرچاوی بێویژدانی جیهانەوە،چاوپۆشی لەمەرگی هەقیقەتێکی بوونی میللەتێک دەکرێت!؟.

Sheyda Bilbas



 بۆدەبێ لەسەدەی بیست و یەکەمدا بنەمالەی بارزانی شۆرشی گەلی باکور بەم شێوەیە چەواشە بکەن! لەکاتێکدا کەمەسەلەی کێشەی کورد لەهەرپارچەیەک بێت،پەیوەندە بەبوونی میللەتەوە،نەک پارتێک!. وەئەگەر بوونی سەرهەلدانی کورد لەباکور و رۆژئاوا بەدەست سەرکردایەتیەکی حەکیمەوە نەبێت،تورکیای سەرەمارە ژەهراویەکەش هێندە نازی ئەوبنەمالەیە ناکێشێت. ئەوروپا و ناتۆ و ئەمریکا و روسیا چاکدەزانن کەئەم سیناریۆیە خەریکە بەکۆتایی دەگات و،ئەوانیش سوودلەدرێژەپێدانی کات دەبینن. راستە کەجیۆپۆلەتیکی تورکیا بۆیان گرنگە،بەلام ئەوەش دەزانن کەنیوەی ئەو جیۆپۆلەتیکە کوردستانی باکورە..هەر بۆیە سەرکردەی یەکێک لەپارتەکانی تورک ئاماژە بەوە بکات و بڵێت: هێشتا کەنالی چارەسەری و بەیەوەژیانی گەلان لەناو تورکیا ماوە،ئەگەر کاربەدەستانی حکومەت بیر لەرێگاچارەیەک بکەنەوە لەگەل خەلکی ئێستا کورد،کە بانگەوازی ئاشتی و تەبایی و دیموکراسی دەکات،..چونکە نەوەی کوردی دوای ئەوان هێندە توڕە و بێئومێدەبێ،کەدەبێتە تەقاندنەوەی تورکیاو زیانمەندیش تەونها تورک دەبێت،چۆن ئەوان شتێکیان نیە تالێی بترسن لەدەستی نەدەن. سوپاس ئۆردوگانی بەرێز کەتوانیت رووی رەشی فاشستی تورک بەبێ دەمامک و بێویژدان و بێبەزییانە لەبەرامبەر منال و کۆرپەیەکی شیرخۆری کورد نیشان بەجیهان بدەیت..ئایا ئەوانەی کەبەمەرگ نەجاتیان لەسیستەمە تروهاتە دوورووکەت دەبێت،ترۆریستن!؟. سوپاسی دەستەلاتەکەی بارزانی حکومەتە فاشیلەکەی باشور،کەتوانیت دەستی خوێناوی تورک بەرووی خۆتاندا پاکبکەنەوە و بەجیهان ئەوە بگەیەنن کەلەباکورد تورک کێشەی ترۆریستی هەیە،نەک کێشەی میللەتێک. بەشکەستی حکومەتی ئۆردوگان لەچاوەروانی چیدا دەبن،کەخەلک لەبەرامبەرتان هەلگەرێتەوەو تەختی پادشایتان بلەقێنێ! دیارە کە ئەو دەستەلاتەی کەئەمرۆ لەژێر سێبەری خوێنی شەهیدەکانی دواپێکی شەراب لەگەل دوژمن هەلدەدەن و شاباش هەلدەقورێنن،لەمەودایەکیتردا گەلیش دەتوانێت بتانخاتە ناودواپەرەکانی مێژووی ناپاکی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates