به‌رپرسێكی ئیسرائیل : توركیا ده‌یه‌وێت كوردستانی عێراق بخاته‌وه سه‌ر سنوری ده‌وڵه‌تی عوسمانیگیۆر ئایله‌ند به‌رپرسی پێشووی ناوه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل, ئامانجه نهێنییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر عێراق و سوریا ئاشكرا ده‌كات.
ئایله‌ند له وتارێكدا بۆ گاردیه‌ن, كه ئارتی بڵاوی كردۆته‌وه, ئاشكرای كردوه كه ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر, به‌رپرسێكی باڵای توركیا ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندوه كه " ئه‌نكه‌ره رازی نییه به‌و سنوره‌ی كه پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م, ده‌وڵه‌تانی براوه, سه‌پاندیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا و ئێستا ئه‌نكه‌ره كار ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی باشور كه پێش جه‌نگی جیهانی, سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بون له عێراق و سوریادا".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای روسیا, به‌رپرسه‌كه‌ی روس ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندوه كه خیلافه‌تی ئیسلامی, پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ داگیركردنی عێراق له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا و دواتر پیلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناوچه‌كانی قه‌وقاز و چیچان و داغستانیش داگیر بكه‌ن و له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باكوری ئه‌فریقا و دواتریش له ئه‌وروپا, خیلافه‌تی ئیسلامی رابگه‌یه‌نن.
ئایله‌ند ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه هه‌رچه‌نده ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و توركیا خراپه, به‌ڵام روسیا هه‌ر له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنییه‌وه, ده‌وڵه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی, وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ستراتیجیی گه‌وره ته‌ماشا كردوه. روسیا ره‌خنه‌ی له‌وه هه‌بوه كه ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا, به جدی كار ناكه‌ن بۆ رێگرتن له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه و ئێستا ده‌ركه‌وت كه روسیا راستی ده‌كرد.
به‌وته‌ی ئایله‌ند, هه‌ڵسوكه‌وتی توركیا, پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی په‌یمانی ناتۆیه, هه‌رچه‌نده توركیا خۆی به‌شێكه له ناتۆ.
ئایله‌ند ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه داعش هاوشێوه‌ی نازییه‌كانه و هاوكاریی نێوان روسیا و خۆرئاوا گرنگه بۆ په‌كخستنی ئه‌و مه‌ترسییه.

ئه‌م بابه‌ته 2583 جار خوێنراوه‌ته‌وه
No comments:
Post a Comment