رێکەوتننامەکە ئیمزا کراو و بۆ ماوەی حەوت رۆژی تر پاکێت دەکرێن بۆ تورکیا
ئەمە ئەو پیلانە نوێیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و ئاکەپە هەمو ئومێدەکانیان لەسەر هەڵچنیوە لەم
ئەمە ئەو پیلانە نوێیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و ئاکەپە هەمو ئومێدەکانیان لەسەر هەڵچنیوە لەم
نزیکانەدا بە کوردی...
http://www.lekolin.org/haber-4518-OSMAN-OCALAN-VE-NIZAMETTI…
کوردیەکەی
پیلانێکی نوێی بارزانی و دەوڵەتی تورک بۆ لەناودانی پکک
کۆنسەپتی هەڵوەشاندنەوەیەکی نوێ :
کادێرە دیارەکانی کۆنی ناو پکک وەک نیزامەتین تاش و عوسمان ئۆج ئالان و خەلیل ئاتاچ و سەلیم چروکقایە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەناو پکک هەڵاتن و لەوکاتەوە تاکو ئێستاش لەژێر باخڵی گەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق خۆیان خەفە کردووە .
کۆنسەپتە هەڵوەشاندنەوە نوێیەکەی تورکیا ئەوەیە کە ئەوانەی لەناو پکک هەڵاتوون بیانهێنێتەوە بۆ تورکیا ، لەئاکامی دیدارە بەردەوامەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی کە بەردەوام لەگەڵ بەرپرسیارانی دەوڵەتی تورک و میتدا ئەنجامی دەدەن پیلانسازیان کردووە کە نیزامەتین تاش کە ناسراوە بە ( بۆتان ) و عوسمان ئۆج ئالان کە ناسراوە بە ( فەرهاد ) و خەلیل ئاتاچ کە ناسراوە بە ( ئەبوبەکر ) و سەلیم چوروکقایە کە ناسراوە بە ( دکتۆر سڵێمان ) و ٢٠٠ هەڵاتوی کۆنی ناو پکک لەدەرگای ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی تورکیایان بکەن .
وەک دەزانرێت ڕێبەری گەلی کورد عبدوللە ئۆج ئالان لە ساڵی ١٩٩٩ لەئاکامی گەلەکۆمەیەکی نێو دەوڵەتی کە ئەمەریکا سەرپرشتیاری دەکرد دەستگیر کرا و ڕادەستی تورکیایان کردەوە ، لەهەمانکاتدا بۆئەوەی خودی ناو ماڵی پکک تێکبدەن و ئەو سیستەم و ڕێبازەی هەیانە لەناوی ببەن بۆ ئەم مەبەستەش نیزامەتین تاش و گرووپەکەی ڕۆڵێکی سەرەکیان گێڕا هەروەها ئێستا بۆهەمان مەبەست بۆئەوەی لە تورکیا لەهەمبەر پکک هێزێکی تر بخوڵقێنن دەیانەوێت هەمان گرووپە هەڵاتۆکەی ناو پکک بەکار بهێننەوە .
حەملە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی
پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە بۆ ئەوەی درێژە بە تەمەنی خۆی بدات لاوازکردن و نەهێشتنی پکک مەرجی سەرەکییە ، هەربۆیە بۆ ئەوەی پکک لاوازبکرێت و بێچەک بکرێت ستراتێژی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا پێشدەخات ، هەربۆیە ئەم جارە پیلانسازی کۆنسەپتێکی نوێیان دەستپێکردووە کە ئەویش ئەوەیە کە دەیانەوێت کارئاسانی بۆ دەوڵەتی تورک بکەن تاکو نیزامەتین تاش و عوسمان ئۆج ئالان و ئەوانەی پەیوەستن بەمانەوە ڕەوانەی تورکیایان بکەن و لە باکوری کوردستان لەهەمبەر پکک بەکاریان بهێنن و پێگەی خۆیان بەهێز بکەن .
لەم سەردانەی دوایی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا لەپێش هەموو شتێکیشەوە چوونی مەسعود بارزانی بۆ ناو باڵەخانەی دەزگای میت و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیاندا و لەهەمانکاتدا لەم چەند ڕۆژەی دوایشدا چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو دەیانەوێت بەرنامەسازی ئەوە بکەن کە پێش رەوانەکردنی ئەم گرووپە بۆ تورکیا قۆناغی یاسایی و دادگاییەکەی چۆن بۆ چارەسەری کێشەکانیان پێشبخرێت و مژارێکی تری زۆری وەک لەمەڕ پاراستنیان و شوێنی جێگیرکردنیان گەنگەشە کردووە و دەهێنرێتە زمان کە بەو پیلانەی دەیگێڕن دەیانەوێت لەماوەی ١٠ یان بۆ ١٥ ڕۆژێکدا بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە .
پارتی دەیەوێت لەڕێگای نیزامەتین تاش و عوسمان ئۆج ئالانەوە پارتەکەی خۆی لە باکوری کوردستان کە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان – باکورە بەهێز بکات ، ئەمڕۆ بۆلاوازکردنی پکک لە ئاستی سیاسی و سەربازیدا پارتی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لەگەڵ تورکیادا ، دەیانەوێت لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ئەوانەی کاتی خۆی لەناو پکک هەڵاتوون لەچوارچێوەی پیلانەکانی خۆیان بەکاریان بهێنن و لەژێر ئاڵای پارتەکەی مەسعود بارزانی لە باکوری کوردستان لەهەمبەر پکک وەک هێزێک قیتیان بکەنەوە ، نیزامەتین تاشیش بۆ گەڕانەوە بۆ تورکیا ئەوانەی لەناو پکک هەڵاتوون کۆیانی کردۆتەوە
404 Not Found
LEKOLIN.ORG
No comments:
Post a Comment