ئه‌ردۆگان: خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورده‌کان ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه
سه‌رۆلککۆماری تورکیا پێش چونی بۆ وڵاتی سعودیه، له ناو فرۆکه‌خانه‌دا لێدوانێکی له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای تورکیاوه دا و رایگه‌یاند'' خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ باکوری کوردستان ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه''.
سه‌رۆلککۆماری تورکیا پێش چونی بۆ وڵاتی سعودیه، له ناو فرۆکه‌خانه‌دا لێدوانێکی له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای تورکیاوه دا و رایگه‌یاند'' خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ باکوری کوردستان ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک پێش رۆیشتنی بۆ سعودیه رایگه‌یاند '' داواکاری بۆ خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وه خیانه‌تکردنه له ده‌وڵه‌تی تورکیا''.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشره‌ویانه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له رۆژئاوای کوردستان ئه‌نجامیانداوه به‌مه‌به‌ستی به‌یه‌که‌وه گرێدانی کانتۆنه‌کانی کۆبانێ و عه‌فرین، ئه‌ردۆگان وتی '' تا ئێستا په‌ڕینه‌وه‌ی په‌یه‌ده بۆ ئه‌وبه‌ری روباری فورات پشت‌راست نه‌کراوه‌ته‌وه''.
سه‌رۆککۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که هه‌ده‌په بڕوای به کاری په‌رله‌مانی نیه و نه‌یتوانی ببێته پارتی سه‌ره‌کی تورکیا.
No comments:
Post a Comment