سەرچاوەێکی ئاگادار لە ناوخۆیی تورکیا
تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی داعش لە دەوروبەری موسڵ بردۆتە تورکیا تا
تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی داعش لە دەوروبەری موسڵ بردۆتە تورکیا تا
هێرش بکەنە سەر رۆژ ئاوایی کوردستان
سەرچاوەیەکی گرنگ و باوەڕپێکراو،
کە بۆ خۆی لە ناو رووداوەکاندایە و دەسەڵاتدارێکی پارتییشە، ئەم زانیارییەی بە
کوردستانپۆست دا، بە سوپاسەوە وتی من متمانەم بە
کوردستانپۆستە بۆیە زانیارییەکان بە ئێوە دەدەم. ئەو سەرچاوەیە وتی: لهم شهڕهی
دوایی نێوان داعش لهگهل پێشمهرگه، ٢٥ پێشمەرگە شەهید بوون، نەک ئەو ژمارە
کەمەی کە راگەیاندنەکانی پارتیی و یەکێتیی و لایەنەکانی دیکە دەڵێن ژمارەیەکی کەم
باس دەکەن، هۆکاری ئەم هەموو کوشتار و قوربانییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێزهکانی
تورکیا چوار رۆژ بهر لە هێرشهكه سهردانی سهنگهرهكانی پێشمهرگهیان
كرد و بە ڤیدیۆ زانیاریی تەواویان کۆکردەوە، بە ڤیدیۆ وێنەیان لەسەر سهنگهرهكانی
پێشمەرگە و بەرەکانی شەر تۆمارکردبوو، هەروەها لهگهڵ ژمارەی پێشمەرگە،
جۆری چەک و ژمارەی چهكهكان، تەنانەت شوێنی ئێشكگرتن و خاڵی لاوازی
پێشمەرگە لەکاتی هێرشکردندا، دوای ئەوە هەموو زانیاریەکانیان داوهته دهست داعش،
ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی زهبرێكی جهرگ بڕ له هێزی پێشمهرگه بکەوێت.
ئەوەی دەمەوێت بڵێم ئەوەیە ئەو چالاکییانەی سەربازەکانی تورک لەناو پێشمەرگە و ئەو
زانیارییانەی کە کۆیانکردەوە، سەرۆکی پارتیی، مەسعود بارزانیش ئاگادارییان بووە،
چونکە پاراستنیش لە ساویلکەیی و نەفامی خۆیانەوە، هاریکاریی کردوون و یارمەتیی
داوان.
زانیارییەكی دیکەی مەترسییدار،
کە ئەو کەسە بۆی درکاندین و داوای کرد، لە رێگای کوردستانپۆستەوە، ئاگاداری
شەرەڤانان و هێزەکانی کۆبانی و دیسان پەکەکە بکرێتەوە ئەمەیە، کە ئهو هێزه
توركییهی هاتۆته نزیك موسل ...ژمارەیەکی زۆر لە هێزەی تورک داعشیان گواستۆتهوه
و جلوبەرگی سەربازیی تورکیان لەبەر کردوون، ئیستا ئەوانە لە باکوری
کوردستانن بۆ ئهوهی شهڕی كوردی پێ بكهن . ئهو هێزه له رێگای برایم خهلیلهوه
چۆته (سلۆپی) و (ئاماد) و ئهو ناوچانهی شهریان تێدایه. پارتی له بردنی ئهو
هێزه زۆر بهئاگایه و وا چاوەڕوان دەکرێت لە سنورەوە بیانکەن بە کۆبانییدا،
لهوانهشه جارێكی تر پهلاماری كۆبانێش بدهنهوە
تورکیا باوکی داعش
تورکیا باوکی داعش
No comments:
Post a Comment