میتی تورکیا لە سەر ئاشکرا کردنی ئەم راستیە و ئەم گەرتە ویدئۆییە بوو کە داوایی لە پارتی کرد نەوشیروان مستەفا دادگای بکات تورکیا و پارتی وا دەزانن کە ئەندامانی گۆرانن کە نەهینیەکانی نێێوان پارتی وتورکیا بوو رای گەشتی ئاشکرا دەکەن بوویە پارتی گەپووگۆر دەکات و داوایی دادگای کردنی نەوشیروان مستەفا دەکات لە کاتیکدا پارتی دەبێت وەک تاوانباری هەلگیرسانی شەرئ براکۆژی و کوشتنی کورد و هاوردنی هیزی داگیرکەر بوو ناو خاکی کوردستان دەبێت دادگایی بکرێت
بەپەلە بەپەلە بەپەلەئەم شەو دهۆک سوپای دگیر کەری تور هاتە ناو خاکی باشوری کوردستان
Posted by Qandilpostcom on den 1 december 2015
دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەنکەرە تورکیا هێزی تری ناردە باشوور
جارێکی دیکە تورکیا ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی خۆی بەتانک و تۆپ و چەکی گرانەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکات.
دوای سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی بۆ تورکیا و ڕێکەوتنی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری میتی تورک و ئەردۆغان و ئاکەپە شەوی ڕابردوو کاتژمێر 23:00 ژمارەیەکی زۆر تۆپ و تانک و سەربازی تورک لە ئیبراهیم خەلیلەوە دەربازی باشووری کوردستان بوون.
ئاژانسی دەنگوباسی فرات هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە ئاشكرای کردوە کە هێزە تورکیەکە بە ئاشکرا بە پاڵپشتی چەکی گران بەڕەسمی لە دەرگای سنوری ئیبراهیم خەلیلی ژێر دەستی پارتی پەڕیونەتەوە باشووری کوردستان، بەڵام دەربارەی ژمارەی هێزەکە زانیاری بەدەستنەخراوە.
سەرنجڕاکێشە دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا و کۆبونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان و داودئۆغڵوو و ڕاوێژکاری میتی تورک هاکان فیدان تورکیا هێزی دیکەی ناردووە.
هێژای بیرهێنانەوەیە لە 04.12.2015 دا تورکیا ژمارەیەک سەربازی خۆی بەچەکی گرانەوە ڕەوانەی ناوچەی باشیک و شێخانی نزیک شەنگال و دەڤەری سۆران کرد، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا، بۆئەوەش بەغداد داوای لە ئەنکەرە کردبوو کە بەزوترین کات هێزەکەی بکشێنێتەوە و سکاڵای خۆی گەیاندووەتە نەتەوە یەکگرتوەکان.
No comments:
Post a Comment