Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2015

ه‌سه‌ر بارزانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید دوباره‌ روبه‌روی ره‌خنه‌ی كوردان ده‌بێته‌وه‌


له‌سه‌ر بارزانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید دوباره‌ روبه‌روی ره‌خنه‌ی كوردان ده‌بێته‌وه‌

 كاوه‌ كۆژا
رۆژی هەینی ١٢/ ١١ لە لوند (سوید) لە کۆبونەوەیەک لەسەر گەندەڵی و رەوشی سیاسی لە جیهاندا کە منیش لەناو ئەو کۆبونەوە بووم وەزیری دەرەوەی سوید لەوبارەیەوە چەند خولەیەک قسەی کرد. لە پشوی پرسیارو وەڵامەوەدا منیش پرسیارێکم لێ کرد. ئەوەش پرسیارو وەڵامەکەیە.
دوای پێناسینی خۆم.
...

تۆ، وەکو وەزیری دەرەوەی سوید زۆر جەختت لەسەر کارکردن لەسەر نەمانی دزی و گەندەڵی کرد لە جیهاندا، بەڵام لە هەمان کاتدا چوی سەردانی یەک لە هەرە دزە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستت کرد ( مەسعود بارزانی)، کە ئەم پیاوە بوەتە سەبەبی تێکدانی ئابوری و نانەوەی دەیان قەیران لە کوردستاندا؟ ئێستا هەر رۆژەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو هەرێمەوە دەنێردرێت بۆ دەرەوەی کوردستان بەڵام سەرەڕای ئەو داهاتووە زۆرەش موچەی چوار مانگی پێشمەرگە نەدراوە. ئەو پێشمەرگەی کە لە دژی تێرۆریستی داعش شەردەکات. بەڕاستی خەڵکی کوردستان زۆر لەو مەوقیفەی سوید دڵتەنگن. ئایا وەڵامی تۆ چیەو سیاسەتی سوید چۆنە بەرامبەر ئەو بەشەی کوردستان.

....
وەڵام، ئێمە هەر سەردانی مەسعودمان نەکردوە سەردانی زۆر کەسی تریشمان کرد کە لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بوون کە ئەوانیش وەکو تۆ ناڕەزاییان دەردەبڕی بەرامبەر بەو حکومڕانیە، بەڵام چونی ئێمەش تەنیا سەردانی سەربازە سویدیەکان بو لەو ناوچەیە.
لەلایەکی کەشەوە، منیش پێشنیارم بۆ مسعود کرد کە مافی مرۆڤ بپارێزێو ڕێز لە میللەتەکەی بگرێت...
دوای تەواو بونی کۆبونەوەکەو لەکاتی قاوە خواردنەوە ئەو هاتە لای من و پێی ووتم. من لە هەستت دەگەم، بەڵام هەوەش لە بیر مەکە کە کاری گەورە لەسەر ئێوەیە کە خۆتان چالاک بن و هەموو شتێک قبوڵ مەکەن..
http://www.17shubat.com/

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates