ئیسرائیل : تۆڕێکی سیخوڕی ئێرانمان لە ناو بردووە ..ناوەندی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، توانیومانە هەوڵێکی ئێران سەبارەت بە دامەزراندنی تۆرێکی سیخوڕی لە ناو ئیسرائیل دا پوچەڵ بکەینەوە .
بە پێی ئەم هەواڵەی ئەمڕۆ ( شاباک ) ناوەندی ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە ئێران بە هەڵێکی جڕ و پڕ و تۆکمە بە نیاز بووە لەلایەن هاووڵاتیانی عەرەبی ئیسرائیل چەند سیخوڕێک ڕابێنێت بۆ گوازتنەوەی زانیاریەکانی تایبەت ، بەڵام بەزوویی پێیان زاندراوە و پلانەکەیان پوچەڵ کراوەتەوە .
بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن ئامانج لە دامەزراندنی ئەم تۆڕە سیخوڕییە لە دوو ناوچەی فەلەستینی نشینی کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵات و باریکەی غەزە بۆ پێوەندی زیاتر بووە لە گەڵ لایەنگرانی سەر بە ئێران لە سووریا .
No comments:
Post a Comment