Pages

Ads 468x60px

16 Jul 2019

ئەمە ئەقڵیەت و پەروەردەی ئەم حیزبانەی ڕۆژھەڵاتە، عاقیبەتی فاڵانژیسم!


ئەمە ئەقڵیەت و پەروەردەی ئەم حیزبانەی ڕۆژھەڵاتە، عاقیبەتی فاڵانژیسم!

دیموکراسی بە شەرتی .گۆپاڵ حیزبی چەواشەکراتی کوردستانی ئیران دیمۆکراسی بەشرتی چەقو


بەداخەوە ئاگادارکرین کە شاعیری هەست ناسک و تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک نزار کوێستانی لەلایەن دەمارگژێکی حدکا بەناوی "عەزیز ئەحمەدی" کە ئەندامی کۆمیتەی فینلاندی ئەو حیزبەیە بە گۆپاڵ بەر پەلامار دراوەو بەسەختی بریندار بوە.هۆی ئەمکارەش تەنیا ئەوە بوە کە کاک نزار لە کامنتێکی فەیس بووکی دا کە کەسێک باسی ئەوەی کردوە کە حدکا ئەندامی زۆرە بۆ رادەی بەشداربوانی رێورەسمی ۲۲ی پووشپەر لە فینلاند کەم بوە،(کاک نزار)وەک دڵسۆزیی لەکامنتێکدا نوسیویە "زۆر و بۆرن ئەگینا زۆرتر بەشدار دەبوون" .
رۆژی پاشتر عەزیز ئەحمەدی پێش بە نزار کوێستانی دەگرێ بە دەربڕینی وشەگەلی دوور لە نزاکەت لێی دەپرسی تۆ ئەو دێڕانەت نووسیوە و لەوەڵامدانەوەی کاک نزار کە مەبەستی دڵسۆزیی بوەدانامرکێنی و بە گۆپال دەکێشی بەسەریدا ، کەوەک لە وێنەکەدا دەبینن خڵتانی خوێنی دەکات 
لەو کاتەدا دراوسیەکان پۆلیس ئاگادار دەکەن و پۆلیس کاکی گۆپاڵ وەشێن دەگرێ و نزار کوێستانی یش بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانە دەگوێزنەوە.
بەڕاستی ئەو کردەوە دەبێ چ ناوێکی لێبنرێت؟
ئەی ئەو هەموو هاتوهاوارەتان بۆ دیموکراسی لە کوێە. چۆن ئەندامی فەرمیی حیزبێک کە ئیدیعای دیموکرات بوون دەکات ، لە وڵاتێکی ئورووپایی نەترسانە و لە پێشچاوی خەڵک بە قەستی کوشت گۆپاڵ لەسەری هاونیشتمانی و هاوسەنگەری پێشووی خۆی دەوەشێنی؟ ئەمە چ تەربیەت و راهێنانێکە کە ئەندامی حیزبێکی ۷٠ ساڵە وەک حیزبوڵایەک هەڵسوکەوت بکات و تەحەمولی رەخنە(کە لێرەدا دڵسۆزانەش بووە) نەکات و وەها دڵرەقانە و بێ بەزییانە بە گۆپال لە سەری ئینسانێک بدات. 
بێگومان ئەو کردارە نائینسانیە بە گران لە سەری حدکا دەکەوێ . بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ئەو حیزبە وێڕای دەربرینی روانگەی ئاشکرای خۆی ، ئەندامی گۆپاڵ وەشێنی سزا بدات و هەنگاوەکانی لەم بوارەدا شەفاف بە ئاگاداریی ڕای گشتی بگەیەنێت.

٭وەرگیراو لە :
٭ماڵپەڕی ھەڵوێست!
٭ سابیر بۆکانی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates