Pages

Ads 468x60px

16 Jul 2019

بۆچی لە دوای رووخانی دەوڵەتەکانی ئیلام، ماد و ساسان کە کورد بوون


بۆچی لە دوای رووخانی دەوڵەتەکانی ئیلام، ماد و ساسان کە کورد بوون و ئەم دەوڵەتانە بە دەستی کوردانی همدان، سنە، کرماشان و ایلام و لورستان و خانقین دروست کرا ، چیتر کورد نەیتوانی نە دەوڵت ساز بکات و نە کوردانی ئەم ناوچانە لە سیاسەت بەشداری دران؟؟؟؟؟؟


 بە خوێندنی مێژوو و هەبوونی ئاسەوارە مێژوویەکان لە ئەو ناوچانەی سەروە کە باسمان کرد نیشان ئەدا ئەم دەوڵەتانە سەرەتا لەم ناوچانە سەریان هەڵداوە و بە دەستی ڕۆڵەقارەمانەکانی ئەوکاتی ئەم ناوچانە دروستکران. لە دوای حاکمیت ماد و ساسان کە لە دوای دەوڵەتی ئیلام دروستکران و پاشان دەوڵەتی ماد هاتوو بە کودتای کورش لە ڕێگای یارمەتی دایکی واتە ماندانا کە ماندانا کچی ئەژیدهاک پادشای ماد بوو ، دەوڵەتی ماد بێ هیچ جۆرە شەرێک درا بە کورش و هخامنشیەکان سەریان هەڵدا و دەوڵەتی ماد رووخا، حکومەتەکانی یەک لە دوای یەکی هخامنشی تا بگاتە ئەمڕۆ ئەو ڕاستیان دەزانی و دەزانن کە کوردانی جنوبی کوردستان کوردانێکی تایبەتن و زات جنگی و مردی و دەوڵەتمەردیان هەیە، بۆیە هەر لە سەر ئەساسی ئەم تفکرە چیتر نەیان هێشت کوردانی خوارو لە سیاسەت بەشدار بن، ئەم رەوتە تا یەک سەدەی ڕابردوو درێژەی بوو ، وان زانیان کە کورد خەریکە تێدەگات کە بێ دەوڵەتە و وردوردە داوای ماڤی خۆی دەکات، وان بە کەڵک وەرگرتن لە تەجروبەی حاکمیتهای ئیران لە دوای دەولەتی ماد وانیش نەیان هەێشت کە کوردانی جنوب دور ببینن لە سیاست کە وابوو هاتن بەشیوەیکی داخراو و ناڕاستەوخۆ شورشهای مناتق موکریان و شۆمالی کوردستانیان ساپورت کرد بە جۆڕێک کە ئەم شۆرشە تا بە ئەمڕۆ جۆرێک دارێژراوە کە نە لە شۆرشەکان و نە لە ئەحزابی کورد هیچ کەسایەتێکی بەرچاو و ڕێبەر مانند نابینن کە خەڵکی خواروی کوردستان بێت، تەنانەت ئەحزابیش هاوکاریان بوون و تا ئیستا نابینین کە لە حزبە کوردیەکان ڕێبەرێکی سنەیی، یا کرماشانی و ئیلامی تێدا بێت کە کوردانی ئەو ناوچانە پاڵی پیوە بدن و ببێتە موتوری مۆحرک بۆ گەشە پێدانی شۆرش لەو ناوچانە.. هەر ئەو جۆرە کە باسم کرد ئەم رەوتە داڕێژراوە کە لە پەنجاە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ ئەحزابیش نەقشیان تێدا بووە کە دەبینین لە حزبە کوردیەکان نە تەنیا ڕێبەر و سکرتێری سنەیی و کرماشانی و ئیلامی تێدا نیە، بەڵکوو تەنانەت لە ئاستی بەڕێوەبەری حزبەکان خەڵکی ئەو ناوچانە ی تێدا نیە و سیستم سیاسی کوردی ئەو جۆرە دارێژراوە کە حاکمیەتەکان ویستوویانە واتە دور کردنی کوردانی خوارو لە سیاسەت..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates