دەستەی چاوەدێرانی ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمەڕ ئێران کۆدەبێتەوە
▫️ لە سەر داخوازی ئەمریکا و بە دوای پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی، وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداری وڵاتە بەهێزەکانی جیهان کۆبوونەوەی چاوەدێرانی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت.
▫️ نوێنەری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی: ئەوڕۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وین و جکی ولکات، داوای دانیشتنێکی تایبەتی کردووە بۆ ئەوەی سەبارەت بەدوایین پرسی سکرتێری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی قسە بکەن.
No comments:
Post a Comment