لێکۆڵینەوە ئایا دۆکتۆر عەبدولرحمانی قاسملۆ ئەندامی دەزگای هەوالگری عیراق موخابرات بووە یانی سیخورەی عیراق بووە؟ ئەو کابرا ئەندامیکی سەرکردایەتی حیزبی تودە بوو چوون لە پردا بوو بە سکرتیری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە کاتیکدا ئەو کابرا ئەندامی ئەو حیزبە نەبووە؟ دۆکتۆر قاسملۆ بیرۆکەکی خۆیی ناشاریتەوە هیرەش دەکاتە سەر ئیسرائیل ئەمەریکا و سلاو بوو خومەینی خوینمژ دەکات
02:18 - 28/07/2019
مێژووی قورسترین جیابوونه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات
پەیسەر پرێس
حيزبى ديموكراتى كوردستان یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ی كه مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌م حیزبه وه‌كو هه‌ر حیزبێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ململانێی ناوخۆی و ده‌ره‌كی بوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه، ئه‌وانه‌ی له پێناو نهتهوهیهكهیاندا جه‌نگاون، زیاتر له‌وه‌ش په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كتری له‌ناوبه‌رن تاوه‌كو خۆیان بێنه پێشه‌وه. ده‌كرێت بڵێین پیاده‌ی بیرۆكه‌كانی میكاڤیلیان كردووه. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ململانێكانی نێوان ئه‌حمه‌د تۆفیق و عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ، به ئاشكرا پێوه‌ی دیاره كه چۆن هه‌وڵی له‌ناوبردنی یه‌كیانداوه. تاوه‌كو ئێستاش به لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه ئه‌و باوه‌ڕیان بۆ درووستبووه كه قاسملۆ به‌رپرسه له كوژرانی ئه‌حمه‌د تۆفیق.
دامه‌زراندنی حیزبی دیموكرات و پرنسیپه‌كانی
حیزبی دیموكراتی كوردستا له 16ی ئابی 1945 له شاری مه‌هاباد له‌سه‌ر بناغه و درێژه پێدانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان(ژێ كاف) درووستبووه. زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی ئه‌وكاته‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی ناوچه‌ی موكریان له ده‌وری كۆبوونه‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جاریش ئه‌م حیزبه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بوو به ڕێبه‌ری ئه‌م حیزبه كه كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی"حدك"ه. ئه‌م حیزبه وه‌كو هه‌ر حیزبێكی دیكه كۆمه‌ڵێك پرنسیپی هه‌یه. حیزبی دیموكراتی كوردستان پرنسیپه‌كانی به‌مجۆره‌یه:-
1-به‌دیھێناﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ ﭼﺎرەﻧﻮوﺳﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی ﮐﻮرد ﻟﻪ خۆرهه‌ڵاتی ﮐﻮردﺳﺘﺎن.
2-دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتی فیدراڵ.
3- یه‌كێتیه‌كی داخوازانه و دادپه‌وه‌رانه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كه به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی ئێرانێكی دیموكراتی فیدراڵ بێت.
4- له پێناو به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات و فره حیزبی دادپه‌روه‌رانه تێده‌كۆشێت.
5-باوه‌ڕبوون به ئاشتی و مافی مرۆڤ و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان هه‌یه.
گرنگترین جیابوونه"ئینشعاب"كان له مێژووی ئه‌م حیزبه‌دا
حیزبی دیموكراتی كوردستان، له ژیانی سیاسی خۆیدا چه‌ندین جار تووشی لێكترازان و جیابوونه‌وه بوون. ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی كۆنگره‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
دووه‌مین كۆنگره له 1964 له گوندی سونێ باشووری كوردسان له لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق كه ناوی راسته‌قینه‌ی عه‌بدوڵا ئیسحاقی بوو، بوو به سكرتێری ئه‌م حیزبه بۆیه لێره‌وه به كۆده‌نگ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ درا، چونكه پێیان وابوو. قاسملۆ بۆ وڵاتی دیكه ئیش ده‌كات نه‌ك له پێناو كوردستان بجه‌نگێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند كه‌سێكیش پێیان وابوو. ئه‌حمه‌د تۆفیق كه‌سێكی ناسیۆنالیسته.
له كۆنگره‌ی سێهه‌م كه ساڵی 1973 له شاری به‌غدا گیرا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌حمه‌د تۆفیق په‌راوێزخرا و عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ بوو به سكرتێری ئه‌م حیزبه.
له كۆنگره‌ی چوارمدا كه ساڵی 1980 گیرا، قاسملۆ بووه‌وه به سكرتێری حیزبی دیموكرات، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا غه‌نی بلوریان كه شۆڕشگێڕێكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ، و ماوه‌ی 25 ساڵ له زیندانه‌كانی شای ئێران زیندابوو. بۆیه وایزانی قاسملۆ كه‌سێكی دیكتاتۆره و خۆشی له قاسملۆ پێ چهپتربوو. بۆیه جیابوونه‌وه‌ی خۆی له حیزبی دیموكرات ڕاگه‌یاند و دواتر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ غه‌نی بلوریان بوون به په‌یڕه‌وكه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌م ناسێنران.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزی دیموكراتی كوردستان كاتێك به‌سترا كه باشووری كوردستان ڕووبه‌ڕووی پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی بووه، به‌ڵام ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن. له‌و كۆنگره‌یه‌دا قاسملۆ لیستیكی ئاماده‌كردبوو لیسته‌كه دیاری كرابوو بۆ ده‌نگدان واته به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ده‌بوو جگه له‌م كه‌سانه هیچ كه‌سێكی دیكه بۆی نه‌بێت ده‌نگ بدات. بۆیه هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا به سه‌ركردایه‌تی جه‌لیل گادانی "ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕگێڕی" لێ جیابووه‌وه. ئه‌ویش بوو به تانه‌یه‌كی دیكه به‌سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
دواتر له كۆنگره‌ی13مدا كه ساڵی 2006 به‌سترا. مسته‌فای هیجری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برد. له‌و كۆنگره‌یه‌دا زۆرینه مسته‌فا هیجریان به سه‌رۆك دانا حیزبه‌كه‌یان هه‌ر به ئێران مایه‌وه. ئه‌وانی دیكه‌ش به سه‌ركردایه‌تی حه‌سه‌نزاده پێیانوابوو ڕێز له بیروبۆچوونیان نهیگراوه بۆیه جیابوونه‌وه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق كێ بوو؟
ئەحمەد تۆفیق ناوە ڕاستەکەی عەبدوڵڵای کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە. ساڵی 1931 لە گەڕەکی ھەرمەنیانی مەھا
باد لەدایکبووە. لە ساڵی 1938 لە خوێندنگای سەرەتایی پەھلەوی لە مەھاباد، ده‌خرێته بەر خوێندن. ڕووداوەکانی 1941-1946ی مەھاباد، کاریگەریی گەورەی لە سەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە ئەژمار و خۆیان لە رێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.
ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەھابادی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ. پاش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆ بگەێننە باشووری کوردستان. ئەوە بوو سەید حەسەنی کوڕی سەید حوسێنی برای و دوو خوشکەزای دیکەی بە ناوەکانی مەلاغەفور و حەسەن ئیبراھیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد.ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناھێنێت.
رۆژنامەنوسێک بەناوی شمیدت دەڵێت: "لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری ھاوسەرگیری ھەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو". ساڵی 1973 ئەندامانی ڕژێمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.
یه‌كه‌مین بڵێسه‌ی جیابوونه‌وه[1]
له ساڵی 1960 به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان نه‌كه‌وتبوونه به‌ر شاڵاوه به‌ربڵاوه‌كه‌ی ساواك له‌وانه‌ش
ئه‌حمه‌د تۆفیق
عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ
قادر شه‌ریف
سولێمانی موعینی
كه‌ریمی حیسامی
یوسف ڕێزوانی
قاسمی سوڵتانی
هاشمی حوسێن زاده
مه‌لا باقی
سه‌عید كاوه
عه‌زیزی فه‌لاحی
عه‌وڵای عیزهتپوور
ئه‌وان له عێراق گیرسانه‌وه. هه‌ندێكیان له به‌غدا و هه‌ندێكی تریشیان له شاره‌كانی كوردستان دامه‌زرابوون. به تایبه‌تی له شاری سلێمانی په‌ناهه‌نده‌یه‌كی زۆری كورده ئێرانییهكانی لێ بوو. هه‌ندێكیان له‌ناو شاری سلێمانی خانوویه‌كیان بۆ تهرخانكردبوون كه به"كۆمۆن" ناوی رۆیشتبوو. ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان كه نزیكه‌ی 200 كه‌س ده‌بوون له‌ناو خانووه حكومییه‌كانی سه‌رچنار ده‌ژیان و ژیانێكی سه‌خت و ناله‌باریان به‌سه‌ر ده‌برد.
له دۆخێكی ئه‌وهادا ده‌بوو هه‌موو كه‌سانه له ژێر سێبه‌ری شاباڵی سه‌ركرده‌یه‌كی به ئه‌زمون و دڵسۆز بحه‌سێنه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ململانێیانه‌ی كه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حیزبه‌وه به نیوه‌و ناچڵی مابووه‌وه كێشه‌كانی قورس‌تر و سه‌ختر كرد. به‌هۆی كارامه‌یی هه‌ردووكیانه‌وه. ببوونه دوو جه‌مسه‌ری سه‌ختی شه‌ڕ ناوخۆییهكه ئه‌و دووجهمسهرهش. ئه‌حمه‌د تۆفیق و عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ بوو.
ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زیره‌ك و خۆڕاگر بوو. به‌ڵام به لای هه‌ندێك كادری حیزبه‌وه كه دڵسۆزی قاسملۆ بوون ئه‌ویان وه‌كو كابرایه‌كی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و و دژه كۆمۆنیستێكی پاوانخواز ده‌ناسی. هه‌ندێك جاریش ده‌گوترا كه ئه‌حمه‌د تۆفیق پابه‌ندی كاری ڕێكخستن نابێت و خۆی له ئوسوڵی حیزبایه‌تی دوور ڕاده‌گرێت.
له به‌رامبه‌ردا قاسملۆش له لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق و لایه‌نگرانیه‌وه به توده‌ی[2] و پیاوی توده تاوانبار ده‌كرا، به گوته‌ی لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌د تۆفیق، قاسملۆ ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه حیزبی دیموكرات له ژێر سایه‌ی ڕێنماییه سیاسی و تهشیكیلاتییهكانی حیزبی توده‌ی ئێرانی بهێڵێهوه و دوور له ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد. كه تاوه‌كو ساڵی 1960 توده باوه‌ڕی به كورد نه‌بوو. قاسملۆ ده‌یه‌وێت دژی ئه‌مریكا و بجه‌نگێت و حیزبی دیموكرات به دهۆڵ لێده‌ری یه‌كێتی سۆڤێت بناسێنێت.
هه‌ژار موكریانی [3] سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌ڵێت " پێشتر ماركسی بووه، بڕوای به ئێرانچێتی و عێراقچێتی و توركچێتیش هه‌بووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاتۆته كوردستانی عێراق ئه‌و فه‌لسه‌فه و فڵتهفڵتهی پێشووی نه‌مابوو. ببووه كوردێكی خۆماڵی و هه‌ركه‌س كوردستان له كورد داگیربكات له به‌راز و ئیستیعمار پیستره."
ئه‌و ماوه‌یه ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ربه‌خۆ به‌یننامه‌ی له دژی یه‌كێتی سۆڤێت و حیزبی شیوعی عێراقی و حیزبی توده‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه، ته‌واو باوه‌ڕی به‌وه هێنابوو كه ئه‌مریكا ده‌توانێت ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كورد بهدیهبێنێت. ئه‌حمه‌د تۆفیق بێ ئه‌وه‌ی گوێ له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی بگرێت، هه‌ستا به توندی دژایه‌تی حیزبی شیوعی و كۆمۆنیستی ده‌ركرد، ده‌یه‌ویست به هه‌رجۆرێك بێت له عێراق ده‌ریان بكات.
ئه‌حمه‌د تۆفیق و ئه‌منی عێراق
ئه‌حمه‌د تۆفیق به پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه حیزبی شیوعی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم تێكچوو، ده‌ویست سوود له‌م قۆناغه وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نهیارهكا
نی له مه‌یدانی ململانێكان بكاته ده‌ره‌وه. هه‌ستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌منی عێراقی درووستكرد. ورده ورده كارێكی وایكرد خۆی وه‌كو به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبی دیموكراتی كوردستان بناسێنێت. به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر په‌نابه‌ره كورده ئێرانییه‌كان زاڵ بێت. عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ و كه‌ریمی حیسامی له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیق له ژێر فشاری حكومه‌تی عێراقیدا ناچاربوون به‌غدا بهجێبهێڵن و بچنه ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش وه‌كو:-
یوسف ئه‌نوه‌ری
قاسمی سوڵتانی
عه‌زیزی فه‌لاحی
محه‌مه‌د ئه‌مینی ڕاتبی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌ویست وه‌كو كه‌سانێكی توده‌ی له ئه‌وروپا مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرن و نا ئومێد بوون. بۆیه له ترسی ئه‌حمه‌د تۆفیق و خۆیان ڕاده‌ستی ڕژێمی شاهنشای ئێران كرد. پێیان وابوو كه زیندانه‌كانی رژێمی شا له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیقان لا باشتر بوو.[4]
پاوه‌نخوازی و خۆ سه‌پاندنی ئه‌حمه‌د تۆفیق ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ململانێی حیزبی نه‌وه‌ستا به‌ڵكو په‌نای برده به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی بكوژێت. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ ده‌یه‌ویست بیكوژێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبی شیوعی ناوكارهكدا بوون پلانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ری نه‌گرت قاسملۆ بكوژرێت[5]. یان كوشتی(ئه‌سعه‌د خوایاری) له ساڵی 1960. ئه‌سعه‌د یه‌كێك بوو له باشترین كادره دڵسۆزه‌كانی حیزبی دیموكرات. له ڕێگای قه‌ڵادزێ-سونێ، كاتێك ناوبراو ویستی به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ئێران [6] له‌و ڕێگایه كوژرا.
دامه‌زراندنی كۆمیته
تا ده‌هات ناكۆكییه‌كان په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزب ده‌كرد بۆیه به ته‌واوه‌تی ڕێگای ئه‌وه‌ی بۆ خۆش‌بوو كه هه‌موویان له‌ژێر ساییه‌ی خۆیدا كۆبكاته‌وه و جارێكی دیكه دیموكرات به شێوازێكی دیكه ده‌ست به‌كاره‌كانی حیزب بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌عید كاوه، سوله‌یمانی موعینی و سه‌ڵاحه‌دین موهته‌دی، مه‌حمه‌دی ئیلخانی زاده له شاری كۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد و بێ ئه‌وه‌ی باس له پڕۆگرامێك و ئۆرگانێكی حیزبی بكرێت، كۆمیته‌یه‌كیان به‌ناوی(كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان) درووستكرد و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و یارمه‌تی كورده‌كانی ئێرانیان بۆ شۆڕش كرده ئه‌ركی پله یه‌ك و ناوچه‌كانیان به‌م شێوه‌یه دابه‌شكرد:-[7]
كۆمیته‌یه‌كیان به‌ناوی(كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان) درووستكرد
سوله‌یمانی موعینی له ناوچه‌ی بانه و گه‌ورك و مه‌نگوڕی مه‌هاباد، سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی له ناوچه‌كانی بۆكان و سه‌قز و هه‌وشار، سه‌عید كاوه له ناوچه‌ی لاجان و سوندس و شنۆ، محه‌مه‌دی ئیلخانی زاده وه‌كو به‌رپرسی به‌شی پێشمه‌رگه كه ئه‌و كاته 15 پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو. خودی ئه‌حمه‌د تۆفیقیش وه‌كو ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و شۆڕش دیاریكرا.
له ساڵی 1963 چه‌ندین كه‌سی گه‌نجی خوێنه‌وار وه‌كو (حه‌سه‌نی ڕستگار، حوسێن مه‌ده‌نی، سمایلی شه‌ریفزاده، حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، سالاری حه‌یده‌ری) هاتنه ده‌ره‌وه. هه‌لومه‌رجی بوژانه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات كه‌وته سه‌رپێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌كراوه ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕقی له كه‌سانی خوێنده‌وار ده‌بوو. سه‌عید كاوه[8] ده‌ڵێت" ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌یده‌هێشت لاوه‌كان له‌ناو حیزب‌دا بمێننه‌وه و پێبگه‌ن، كاتێك گه‌نجه‌كان ده‌هاتن، ده‌یناردنه‌وه. له ناو خۆماندا باوبوو، كه ئه‌حمه‌د تۆفیق له گه‌نج و خوێنده‌وار ده‌ترسێت.
كاتێك یه‌كێكی نه‌خوێنده‌وار ده‌هاته ده‌رێ، كاری به‌وه نه‌بوو بۆ هاتۆته‌ده‌ر؟ چه‌ته بووه یان پیاوی كوشتووه. زوو چه‌كی ده‌دایه و لای خۆی ده‌یكرده پێشمه‌رگه، ئه‌وانه‌ی نهخویندهواربوون باشتر وه‌رده‌گیرا و نرخی لای ئه‌حمه‌د تۆفیق زیاتر بوو."
له‌تبوون له دوای له‌تبوون
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر كۆمیته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كاتی حیزبی دیموكرات تێنه‌په‌ڕیبوو، دوو ئه‌ندامی ئه‌و كۆمیته‌یه، سه‌لاحه‌دین موهته‌دی و محه‌مه‌دی ئیلخانی زاده، له ئه‌حمه‌د تۆفیق دوور كه‌وتنه‌وه و له قه‌ڵادزێ به پاڵپشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆمهڵهكیان به‌ناوی( كۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاری كوردستان) دامه‌زراند و سه‌ربه‌خۆیان له دژی ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕاگه‌یاند. مه‌لا ئه‌حمه‌د شه‌ڵماشی كه نازناوی(مه‌لا ئاواره)بوو. به بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه هه‌بێت. خه‌تێكی ڕێكخستنی سه‌ربه‌خۆی حیزبی دیموكراتی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بۆ خۆی پێكهێنا و باره‌گاكه‌یان له ناوچه‌ی ماوه‌تی شاربژێر بوو. ئه‌و خه‌ته‌ی مه‌لا ئاواره كه‌س نهیانیدهناسی ته‌نیا مه‌لا ئاواره نه‌بێت ناسراو بوو، كه‌چی زۆر له پڕێكدا وه‌كو پروشكهی ناو ئ
اگر په‌ره‌ی سه‌ند.
كۆمیته‌ی ساخكهرهوه
له پایزی ساڵی 1963 له گوندی زینۆی شێخی له دانیشتنێكی سێ قۆڵی (قادر شه‌ریف و حوسێنی مه‌ده‌نی و سهعیدكاوه) بناغه‌ی كۆمیته‌ی ساخكهرهوهیان داڕشت و بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به نهێنی كاربكه‌ن. دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌وه، به هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆخوازانه دابنرێت، چونكه ده‌یانه‌ویست ورده ورده ئه‌ندام و پێشمه‌رگه لێك دووركه‌وتووه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌وڵیانده‌دا چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پیاده‌كردنی حیزبایه‌تی ڕاسته‌قینه دابڕێژن.
به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق بهتاوانكار ناوده‌بات
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه به پاڵپشتی و هاوكاری خه‌ڵكی به‌ناوبانگی ناوچه‌كه كه‌وتنه خۆیان و چه‌ند كادیرێكی دیكه‌ی وه‌كو مه‌لا ئاواره و ئهبوبهرك فه‌لسه‌فییان هێنایه ناو كۆمێتهكهیهیانهوه چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یان وه‌كو مه‌لا ڕه‌سولی پێشنماز و قادری قازی، مه‌لا حه‌سه‌نی ڕستگار، خه‌لیل شهوباشیش هاته ناو كۆمیته‌ی ساخكهرهوه. كۆی هه‌موویان بووه 23 كه‌س، كۆمیته‌كه جگه له ئه‌نجامدانی خولێكی سیاسی بۆ ئه‌ندامه‌كانیان له 17ی حوزه‌یرانی 1964 به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خۆیان بۆ خه‌ڵكی و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه ئاشكرا كرد. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، به‌یاننامه‌یه‌كیان به ناوی كۆمیته‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ركرد كه قادر شه‌ریف نووسیبووی. له به‌یاننامه‌كه‌دا به كورتی باس له‌م چه‌ند خاڵانه كرا:-
به‌توندی هێرش كرایه سه‌ر تاكڕه‌وی ئه‌حمه‌د تۆفیق
ئه‌حمه‌د تۆفیق تاوانباره به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولیام ئینگڵتن كه باڵێوزی ئه‌مریكا بوو له تاران
ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ناوی گیف و ڕیسگ په‌یوه‌ندی هه‌بووه و پێكه‌وه كاریان كردووه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق به ئاگاداری ده‌زگای ساواك(هه‌واڵگری شا) له ڕێگای سلێمانی –سنه‌وه و چۆته تاران
ئه‌حمه‌د تۆفیق سیخوڕی ئه‌مریكایه
په‌یوه‌ندی به مسیۆ زهكیانی سه‌رۆكی خێرخوازی ئیسرائیلی له تاران هه‌یه.
دانا شمیت كه په‌یمانێری رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزه، سیخوڕی ئه‌حمه‌د تۆفیقه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق 90% ئه‌وپارانه‌ی له كوردستانی ئێرانه‌وه هاتووه، دزیوویهتی.
هاوكاره له‌گه‌ڵ سوپههبود به‌ختیاری فه‌رمانده‌ی ساواك
گێڕانی ڕۆڵی گێره شێوینی له نێوان بارزانی‌و مه‌كته‌بی سیاسی(باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی)
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌منی عێراق هه‌یه
پشت به‌ستن به ده‌زگاكانی ئه‌منی عێراقی نه‌یاره‌كانی هه‌ڵفڕاندووه
كه‌ره‌سته و چاپه‌مه‌نی حیزب بڵاوكراوه‌كانی بۆ بیری تاكڕه‌وانه‌ی خۆی قۆرخ كردووه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه
دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه كۆمیته‌ی ساخكهرهوه له گوندی گرتگاشه بڕیاریدا ئه‌ندامه‌كانی خۆی به‌سه‌ر سێ تیمی دابه‌شبكات تاوه‌كو به‌یاننامه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئێران باوه‌ڕ پێبهێنن به‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق چ جۆره مرۆڤێكه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه كۆمیته‌ی ساخكهرهوه له پڕ هه‌ڵوه‌شایه‌وه، چونكه نه‌یانتوانی پشتگیری بارزانی بۆ خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه كۆمیته‌ی ساخكهرهوه سه‌ربه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بوون، ئه‌وجا له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی 1964 هێرشكرایه سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی و ئاودیوی ئێران كرانه‌وه. كۆمیته‌ی ساخكهرهوه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی خۆیان له ده‌ستدا، بۆیه كۆمیته‌ی ساخكهرهوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئه‌حمه‌د تۆفیقیش په‌یتا په‌یتا به‌یاننامه‌ی ده‌رده‌كرد و ئه‌وانه‌ی كۆمیته‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی به ناپاك و خۆفرۆش دژی بارزانی شۆڕش ناوی ده‌بردن. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق وایكرد كه كۆمیته به چاوێكی سووكه لای خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستان سه‌یر بكرێن. پاشان ڕاسته‌وخۆ جه‌ندرمه و پیاوه‌كانی شا ده‌ستیان كرد به ڕێگری و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه كۆمیته‌ی ساخكهرهوهن، ئه‌مه‌ش وایكردن جێگای حه‌وانه بۆه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه نههێڵێـت.
سه‌عید كاوه ده‌ڵێـت" ئێمه‌ش به‌و به‌یاننامه‌یه ناقۆڵا و پڕمه‌ترسیداره ئه‌و كات ده‌بوایه به ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه بسووڕێنه‌وه، حكومه‌ت وه‌كو سه‌گی چوارچاوی لێهاتبوو. دوو شه‌و نه‌مانده‌توانی له ناوچه‌یه‌كدا بمێنینه‌وه. زۆر جاران كه ده‌چووینه جێگایه‌ك ده‌مانویست یه‌كێك ببینین بۆمان نه‌ده‌كرا و ده‌بوایه ئه‌و شوێن و ناوچه‌یه به‌جێ بهێڵێن، ئه‌حمه‌د تۆفیق بڵاوی كردبووه ئه‌وانه‌ی له حیزب ده‌ركراون و خیانه‌تیان به شۆڕش كردووه، له ژێره‌وه‌ش به‌ئه‌ندام و هه‌واداری خۆی ڕاگه‌یاندبوو، بمانگرن و بمان به‌نه‌وه بۆ دیوی گه‌رمێن بۆ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق. ته‌نانه‌ت پێی گوتبوون هه‌ر نه‌بێ ڕاپۆرتی
ان لێ بده‌ن و به عه‌جه‌میان به گرتن بده‌ن. ئێمه‌ش نه‌ك خه‌ڵكی ده‌ستی نه‌ده‌گرتین به‌ڵكو ده‌یانویست بشمانگرن."
كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دیموكرات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكان بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق كه‌وته سه‌رپشت. بارودۆخی باشووری كوردستان له‌به‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی به پشتگیری مه‌لا مسته‌فا بڕیاری به‌ستنی دووهه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان بدات.
كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دیموكرات دوای 19 ساڵ له گوندی سونێ ناوچه‌ی پشده‌ری باشووری كوردستان له 19ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1964 به‌سترا. زۆرێك له‌وانه‌ی به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه بوون كه سه‌ربه باڵی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون. جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵ كه‌سانێكی دیكه له لایه‌ن خودی ئه‌حمه‌د تۆفیق و سوله‌یمانی موعینی له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه كه له كرماشانه‌وه تا مه‌رگه‌وه‌ڕ وه‌كو نوێنه‌ری شانه و كۆمیته‌كان بانگهێشتكرابوون. كۆنگره‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و به‌فراویدا له ژێر سێ خێوه‌تی گه‌وره كه به ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی قازی محه‌مه‌د و هه‌ره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی كوردایه‌تی سه‌دری قازی، سه‌یفی قازی، مسته‌فا خۆشناو و مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانی ڕازێنرابووه‌وه. كۆنگره‌كه ماوه‌ی 12 رۆژی پێچوو. له رۆژانی كۆنگره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به كۆمیته‌ی ساخكهرهوه و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌بوو(ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی) نه‌یانده‌هێشت نزیك بێته‌وه. هه‌ربۆیه هیچ ئه‌ندامێكی به كۆمێته‌ی ناوه‌ندی حیزب لێ هه‌ڵنه‌بژێردرا.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره‌ی دووه‌م:
1-ئه‌حمه‌د تۆفیق
2-سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر
3-سوله‌یمانی موعینی
4-ئه‌میری قازی
5-مه‌لا ڕه‌حیمی وردی
6-نه‌حۆ(باپیر شكاك)
7-مه‌لا ڕه‌شیدی حوسێنی
8-سه‌ید كامل ئیمامی
9-سنار مامدی
10-دكتۆر ڕه‌حیم قازی
11-هه‌ژار موكریانی(هه‌ژاری شاعیر)
12-غه‌نی بلوریان
13-عه‌زیز یوسفی
14-حه‌بیب وه‌رزێر
15-دكتۆر عه‌لی مه‌وله‌وی
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی چاودێری به‌رز:-
1-عه‌بدوڵای موعینی
2-ڕه‌شید فه‌لاحی
3-سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره
4-مه‌لا قادری لاچینی
5-مه‌لا نه‌جمه‌دینی كۆكه‌یی
6-مه‌لا كه‌ریمی ساردهكۆسانی
7-ڕه‌ئوفی مه‌لا حه‌سه‌ن
8-سه‌ید تاهیری ئیمامی
9-مسته‌فای ئیسحاقی(برای ئه‌حمه‌د تۆفیق)
10-عه‌بدوڵای مه‌وله‌وی
11-سه‌ید حاجی كهڵهوی.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له كۆنگره‌كه ڕوونبوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب و ئایه‌تی قورئانی ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌قی ته‌واوی به‌یننامه‌ی دووهه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دیموكرات بڕیار و په‌یڕه‌و به‌ڵگه ده‌نگ له‌سه‌ر دراوه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه به ته‌واوه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی دوێنێ و ئه‌مرۆی حیزبی دیموكراتی كوردستان دیارنییه و په‌رده پۆشكراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه له دووهه‌مین كۆنگره له ژێر ناونیشانی (نه‌خشی شۆڕشگێڕی پێشه‌وا بارزانی) به‌گه‌رم گوڕیه‌وه باس له خه‌باتی بارزانی كراوه. ته‌نانه‌ت عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده له یاداشته‌كانی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات "كۆنگره له بڕیاڕێكیدا بارزانی به سه‌رۆكی حیزب ناساندبوو.[9]"
دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی شۆڕگێڕی حیزبی دیموكراتی كوردستان
له ساڵانی 1967-1968 له‌نێو هێزه چه‌كداره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا خه‌باتی چه‌كدارانی گروپه چه‌كه‌كانی و لایه‌نگرانی جه‌نگی پارتیزانی به گرنگترین قۆناغ داده‌نرێت، لایه‌نگرانی خه‌باتی چه‌كداری جه‌نگی پارتیزانی له لایه‌ن ورده بۆرجوازی ماركسیستی كورده‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا و زۆر به خێرای گه‌یشته شاخه‌كانی كوردستان زۆرێك له‌و خوێندكاره لاوانه‌ی له تاران بوون، لایه‌ن ده‌زگا دپلۆسێنراوهكانی ڕژێمی شای ئێرانه‌وه به شوێنیانه‌وه بوون. ئه‌مه وایكرد هه‌ندێك له‌وانه په‌نابه‌رنه بیرۆكه‌ی جه‌نگی پارتیزانی. له لایه‌كی دیكه‌وه پێشێڵكردنی ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئینسانیه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران. وایكرد زیاتر بیر له‌و ڕێبازه بكرێته‌وه. رژێمی په‌هله‌وی ئاماده‌نه‌بوو ساده‌ترین خواستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران بسه‌لمێنیت.
له 29ی شوباتی 1964 محه‌مه‌د ڕه‌زا شا له چاوپێكهوپێكهوتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (فرانس پرێس) ئاشكرایكردبوو:" هیچ كێشه‌یه‌ك له ئێران‌دا به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه نییه، كورده‌كانیش وه‌كو ئێمه ئارین و له سوپا و ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌زگا بهڕێوبهرییهكان له‌گه‌ڵماندا به‌شدارن[10]."
سمایلی شه‌ریفزاده له نامه‌یه‌كدا به ڕاشكاوی [11] ده‌ڵێت" ئه‌ورۆ تۆفانێكی به ته‌وژمی شۆڕشگێڕانه سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌مانی (ئێران) گرتۆته‌وه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری ودهستدانه چه‌ك و چوونه شاخه. نه‌ك به ته‌نیا بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڵكو ڕێگای ڕزگاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌ست و چهوس
اوهكانی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌ت كێشه. شه‌ڕی پارتیزانی له پێشدا ده‌بێت له دێهاته‌وه ده‌ست پێ بكرێت كوڵامهنی هه‌رای جووتیاره تێكۆشه‌ره‌كانی هان بدات بۆ خه‌باتی چه‌كداری."
له هه‌لومه‌رجێك ئاڵۆزی شێواوی ئێران و ناوچه‌كه، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی گه‌رموگوڕی چه‌په‌وه كه بریتیبوون له سمایلی شه‌ریفزاده، حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، مه‌لا ئاواره، سنار مامدی، سه‌عید كاوه، مه‌لا عه‌بدوڵای سه‌ربازی، سالاری حه‌یده‌ری. له 14ی ئه‌یلولی 1966 له سه‌رووی گوندی نزیك خه‌لان بڕیاری دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دیموكراتی كوردستان درا. بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بڕیاری دامه‌زراندیان درا. باس له‌وه‌شكرا كه ده‌بێت بڵاوكراوه‌یه‌ك بۆ ئه‌ومه‌به‌سته چاپ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاری و په‌یوه‌ندی ههمهجۆر به ده‌ست بهێنن.[12]
ئه‌و ماوه‌یه ده‌كرێت بڵێن له غیابی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌م كۆمیته‌یه دامه‌زرا. چونكه شای ئێران داوای له مه‌لا مسته‌فای بازرانی كردبوو. ئه‌گه‌ر بێت و جارێكی دیكه یارمه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق بدات، ئه‌وا جارێكی دیكه چاوی به یارمه‌تی ناكه‌وێته‌وه و ده‌بێت ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕاده‌ستی ئێران بكرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌حمه‌د تۆفیق له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه دڵدهدرا وڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی"كانی ماسی" كه گوندێكه له نزیك سنوری توركیا كرا. سوله‌یمانی موعینی دوای تیرۆركردنی ئه‌نجیری ئازه‌ر و درووخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق، خۆی به ته‌نیا ماییه‌وه ئه‌ویش خۆی به‌لای چه‌پ و ماركسیسته‌كاندا خواركردهوه و به توندی بانگه‌شه‌ی بۆ جه‌نگی پارتیزانی ده‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری"رۆژ" به ناوی لقی سێی حیزبی دیموكراتی كوردستان بڵاوكرده‌وه و به ئاشكرا پشتیگری بۆ ڕێبازی ماویزم ده‌كرد. بانگه‌شه‌ی شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی به پشت به‌ستن به هێزی جوتیار و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌به‌ستێت.
دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی چه‌ك و پشتگیری وڵاتانی دراوسێوه دوای چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ناو خاكی ئێران، به‌ڵام سه‌ره‌نجام نه‌یانتوانی درێژه به خه‌باتی چه‌كداری بده‌ن. یان زوو له‌ناو ده‌بران، یاخود لایه‌ن جاشه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌وه دژایه‌تی ده‌كران و له‌ناو ده‌بران. یه‌كێك له‌وانه‌ی كه باسیان له‌وه كردووه شۆڕش به ته‌نیا مه‌عنه‌وی نییه " شۆڕشی چه‌كداری ته‌نیا به هاوكاری مه‌عنه‌وی ئه‌نجام نادرێت، شۆڕش به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاره و به یارمه‌تی ماددی هه‌ڵده‌گیرسێت. هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕییه وایكردووه مه‌لا حه‌سه‌ن به‌شداری شۆڕشی چه‌كداری نه‌بێت.[13]"
بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووگه‌یه‌ش، یه‌كه‌مین ده‌سته چه‌كداره‌كانی له لایه‌ن ژاندرمه ئێرانیه‌كانه‌وه په‌لاماردران، بریتی‌بوو له تاقمێكی پێنج نه‌فه‌ری كه له لاه‌یه‌ن "نحۆ شكاك" ه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌ركران. ئه‌م ده‌سته‌یه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند جه‌وله‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌ڵماس له 18ی ئایاری 1967 له كاتی حه‌وانه‌وه له لایه‌ن هێزی ساز و ته‌یاری ژاندرمه په‌لاماردران. له ئه‌نجامدا نه‌حۆ و هاوه‌ڵانی پاش شه‌ڕێكی ئازایانه كوشتنی دوو ژاندرمه له ناوبران. له 13ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا هێزه‌كانی ژاندرمه توانیان له گوندی به‌یره‌می ناوچه‌ی میرقازی مه‌هاباد كادێرێكی ئازای دیموكرات به‌ناوی مهلامحمودی زه‌نگه‌نه بكوژن و هاوڕێیه‌كی به برینداری ده‌ستگیربكه‌ن.[14] بۆیه به‌زۆر شێوه‌ی دیكه ئه‌م گروپه‌ی كه بڕیاریندا به‌رده‌وام بن نه‌یانتوانی چونكه سوله‌یمانی موعینی كوژران و ته‌رمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی ژێر ده‌ستی ساواك كرانه‌وه. ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی بۆ تیرۆركردنی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه درێژ ده‌كرێت. پارتی دیموكراتی كوردستانه.
له‌ناوبردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ قاسملۆ
هه‌رچه‌نده زۆرێك له ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان نایانه‌وێت باس له ناوبردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق بكه‌ن كه چۆن له لایه‌ن حیزبی به‌عسی عێراقه‌وه له‌ناوبراوه. به‌ڵام كاتێك ململانێكان ده‌گه‌نه چڵه‌پۆپه، ئیدی نه‌یارانی یه‌كتر په‌نا ده‌بنه به‌ر له ناوبردنی یه‌كتری به هه‌ر رێگایه‌ك بێت. به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا له وتارێك له لایه‌ن "پێشمه‌رگه‌یه‌كی بێ‌ناو"[15]بڵاوكرایه‌وه. به وردی باسی ئه‌و پلانه ده‌كات كه ئه‌حمه‌د تۆفیقی پێ له‌ناوبراوه. هه‌رچه‌نده چه‌ند كه‌سێك كه ئه‌و سه‌رده‌مه ژیاون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه قاسملۆ په‌یڕه‌وی ئه‌و گوته‌ی كردووه"دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه." بۆیه خۆی دابووه پاڵ حكومه‌تی به‌عس تاوه‌كو بتوانێت دژایه‌تی ڕژێمی شاهنشایی ئێران بكات.
به‌شێك له وتاری پێشمه‌رگه‌یه‌كی بێ‌ناو:
حیزبی دیموكراتی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری خۆی له ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان درێژه پێدا، تا ئه‌وه‌ی له ساڵ
ی 1957 ڕه‌حمان قاسملو له لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه بۆ تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران ده‌نێردرێته تاران.
ڕه‌حمان قاسملو له تاران له لایه‌ن ڕوکنی ئێران (ساواک) ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت. قاسملو له زیندان دا زۆر زوو خۆی ده‌دۆڕێنێت و به‌ڵێنی هاوکاری به ساواک ده‌دات. ساواک دوای ته‌سلیم بوونی ڕه‌حمان قاسملو، ئه‌و ئازاد ده‌کات و له به‌رانبه‌ر ئیعترافه‌کانی دا پاداشی پێده‌دات.
پاشان ڕه‌حمان قاسملو له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌نێردرێته‌وه باشوری کوردستان، و له لای ئه‌حمه‌د تۆفیق و به‌رپرسانی تری حیزبی دیموكرات ده‌ڵێت: "کڵاوم ناوته سه‌ر ساواک و به‌درۆ به‌ڵێنی هاوکاریم پێداون، بۆیه ئازاد کراوم." به‌ڵام حیزبیه‌کان باوه‌ڕ به قاسملو ناکه‌ن و پاش دادگای کردنی زیندانی ده‌که‌ن.
ئه‌وکاته حیزبی شوعی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌بوو له عێراق و له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێرانی دۆستایه‌تی زۆر خۆش بوو. چونکوو هه‌ر دووکیان سه‌ر به ڕوسیه بوون. ڕه‌حمان قاسملو که به نهێنی ئه‌ندامی توده بوو و هاوکاری ك.ج.پ(ڕێکخراوی جاسوسی ڕوسیه)ی ده‌کرد، بۆیه ڕوسیه توانی به‌هاوکاری حیزبی شوعی عێراقی، قاسملو له زیندانی حیزبی دیموكراتی کوردستان له شاری سلێمانی ئازاد بکات، و له به‌غدا وه‌ک کارمه‌ندێکی ڕه‌سمی ئیداری له وه‌زاره‌تی دارایی دایمه‌زرێنێت.
شایه‌نی باسه که له عێراقی ئه‌وکات دا، وه‌ک کارمه‌ند دامه‌زراندنی خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان (هاووڵاتی ڕه‌سمه‌ن ئێرانی) شتێکی زۆر نائاسایی بوو و لای هه‌موو که‌سێک سه‌یر بوو.
له هه‌مان کات دا سمایل قاسملو که ئامۆزای ڕه‌حمان قاسملو بوو، له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت. ساواک له زیندان دا سمایل قاسملو له ئیعترافه‌که‌ی ڕه‌حمان قاسملو ئاگادار ده‌کاته‌وه.
سمایل قاسملوش له پێناوی ئازادکردنی خۆی دا ناوی 250 که‌س له کادرانی به‌توانای نهێنی حیزبی دیموكراتی کوردستان ده‌داته ساواک. له ئاکام دا حکوومه‌تی ئێران له هێرشێک دا هه‌ر 250 که‌سه‌که ده‌سگیر ده‌کات.
غه‌نی بلوریان، و عه‌زیز یوسفی که دوو که‌س له‌و کادیرانه بوون، ده‌که‌وه‌ن به‌ندیخانه‌ی ساواکه‌وه و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له به‌ندیخانه‌کانی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران دا شۆڕشگێڕانه به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن.
له ساڵی 1964 دا کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دیموكراتی کوردستان له گوندی سونێی سه‌ر به شاری قه‌لادزێ گیرا، که تێیدا ئه‌حمه‌د تۆفیق به سکرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له‌م کۆنگره دا ڕه‌حمان قاسملو به‌تاوانی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد له حیزبی دیموكرات ده‌رکرا. غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسفی که له ناوبهندیخانهکانی ساواک دا قاره‌مانه‌تیان ده‌نواند، وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق خزمه‌تێکی یه‌کجار زۆری به شۆڕشی باشوری کوردستان و شه‌خسی مه‌لامسته‌فا بارزانی کرد. چه‌ندین ساڵ شان به‌شانی هاوڕێیه‌کانی له دژی داگیرکه‌ری عێراق دا شه‌ڕی ده‌کرد. هه‌وڵ و خه‌باتی شێلگیرانه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ یه‌کگرتویی هه‌موو باڵه‌کانی شۆڕش له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بوو.
به‌دوای ئه‌م ڕوداوه دا له بهاری ساڵی 1968 دا سولێمان موعینی له‌گه‌ڵ خه‌لیل شه‌وباش له لایه‌ن بارزانیه‌کانه‌وه گیران وله پایزی هه‌مان ساڵ دا به کوژراوی ته‌سلیمی حکوومه‌تی ئێران کرانه‌وه. له هه‌مان کات دا ساڵح لاجانی و ده هاوڕی تری له لایه‌ن بارزانیه‌کان گیران و به سنوری حاجیهمهران دا ته‌سلیمی ئێران کرانه‌وه. ساواک ده‌ست به‌جێ ساڵح لاجانی و دوو هاوڕێی تری له گوندی جه‌ڵدیانی سه‌ربه شاری پیرانشارله پێش چاوی خه‌ڵک زینده بهگۆڕکردن. ئه‌وانه‌ی تریش له زیندان دا بێ سه‌روشوێن کران. ته‌نیا که‌سێک به‌ناوی شێخه‌ی گردێنێ ئازاد کرا که پێناسی عێراقی له گیرفان دا بوو.
پاش ئه‌م ڕوداوانه ئه‌حمه‌د تۆفیق له کۆتای ساڵی 1969 دا له ترسی مه‌لامسته‌فا بارزانی که نه‌کا ته‌سلیمی حکوومه‌تی ئێرانی کاته‌وه، ناچار له باشوری کوردستان به‌ره‌و به‌غدا ڕای کرد و داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی عێراق کرد.
ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا بوو، و پاش ماوه‌یه‌ک 27 که‌س له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی له کوردستانه‌وه چوون بۆ لای، که له‌ناویان دا که‌سێک به‌ناوی ئه‌حمه‌د نستانی هه‌بوو. ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا مه‌قه‌ڕێکی کرده‌وه و خه‌ریکی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م 27 که‌سه بوو.
له هه‌مان کات دا دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو به‌م هاڵۆزیهی کوردستانی زانی و به‌هاوکاری عه‌بدوڵخالق سامه‌ڕائی که ئه‌ندامێکی به‌رجه‌سته حکوومه‌تی به‌عسی عێراق بوو، له ئه‌وروپاوه خۆی گه‌یاندوه به‌غدا.
له به‌غدا دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو تێکه‌ڵاوی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د نستانی په‌یدا کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که پلانی له ناوب
ردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق دابڕێژێت. پلانه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ڕه‌حمان قاسملو به ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت: "تۆ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق بڵێ که ده‌توانم بچم له کوردستانه‌وه زیاتر له 200 پێشمه‌رگه‌ی حیزب بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ خۆم بێنم، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش بێنه ئێره و با به‌ده‌ستی بارزانیه‌کان تێدا نه‌چن. پاشان که تۆ به‌ره‌و کوردستان وه‌ڕێ که‌وتی، من نامه‌یه‌ک به‌ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه ده‌نوسم که بۆ مه‌لامسته‌فا بارزانی و سی.ئای.ئه‌ی (سازمانی جاسوسی ئه‌مریکا)ی ناردبێ. پاشان من خۆم کارێک ده‌که‌م که له سه‌یته‌ره‌ی که‌رکوک دا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌ستگای ئه‌منی به‌عسی عێراقه‌وه بگیرێی و نامه‌که‌ت لێ ئاشکرا بێت. تۆش پاش گیرانت بڵێ ئه‌وه ڕاسته و ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ر به بارزانی و ئه‌مریکایه، و منیشی به زۆر ناردوه بۆ ئه‌م چالاکیه."
قاسملو به‌و شێوه‌یه به قسه‌کانی خۆی درێژه ده‌دات:
"کاک ئه‌حمه‌د نستانی هیچ نیگه‌رانی خۆت مه‌به، ئێمه پاشان تۆ ئازاد ده‌که‌ین و به‌و شێوه یه ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو ده‌به‌ین و خۆمان ده‌ست به‌سه‌ر حیزبی دیموكراتی کوردستان داده‌گرین و ده‌بینه خاوه‌نی حیزب."
پلانه‌که چۆن دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو دای ڕشت بوو، به‌هه‌مان شێوه و به‌داخوازی دڵی ئه‌و سه‌ری گرت، و ئه‌حمه‌د تۆفیق له لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه گیراو خرایه به‌ندیخانه‌ی ئهبووغهریبی به‌غداوه.
به قسه‌ی تاهیری خوشکه‌زای ئه‌حمه‌د تۆفیق که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و دا له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریبی به‌غدا بووه، تاهیر به چاو به‌ستراوی گوێی لێ بووه که حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی به‌ده‌ستوری ڕه‌حمان قاسملو شکه‌نجه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقی کردوه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق به حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی ده‌ڵێت:
"ئاخر بۆچی شکهنجهم ده‌که‌ی "شینه ڕێوی"، خۆ له هه‌ر به‌رگێک دا بی ده‌تناسمه‌وه، هه‌ی نامه‌ردی خۆفرۆش، من چ خراپه‌یه‌کم ده‌رهه‌ق به تۆ کردوه."
حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی له وه‌ڵام داده‌ڵێت:
"ئه‌وه ده‌ستوری دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملویه و تۆ ده‌بێ له ناو تیزاو (ئه‌سید) دا بکوڵێندرێیت".
به‌م شێوه‌یه سه‌رۆکی شۆڕشی ئه‌وسای ی کوردستان و سکرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی کوردستان، ئه‌حمه‌د تۆفیق، به ده‌ستی حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و به‌ده‌ستوری دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو و سه‌ددام حوسێن له ناو تیزاو دا کوڵیندرا و ته‌رمه‌که‌شی بێ سه‌رشوێن کرا.
ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی 1950 تا 1971ی زاینی که بێ سه‌روشوێنیان کرد، ڕابه‌ری شۆڕشی ی کوردستان و سکرتێری حیزبی دیموكراتی کوردستان بوو. ئه‌حمه‌د تۆفیق مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بوو، مرۆڤی خه‌باتکردن بوو، مرۆڤێک بوو که قه‌ت له کار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی دا پشودانی نه‌بوو. ئه‌و مرۆڤێکی کورد بوو که ته‌نانه‌ت ده‌یگوت کوردستان ده‌زگیرانی منه و تا کوردستان ئازاد نه‌بێت، من زه‌ماوه‌ند ناکه‌م. تا گیان به‌ختکردنی هه‌ر به‌ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو.
پاشان دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو له ساڵی 1972 دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌عسی عێراق دانیشتنه‌کی نهێنی به‌ناوی کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزب به‌ست و حیزبێکی تازه‌ی به‌ناوی حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران دامه‌زراند. حکوومه‌تی به‌عس وشه‌ی ئێرانی به‌ناوی حیزبی دیموكراته‌وه زیاد کرد و ڕه‌حمان قاسملوی به سکرتێری ئه‌م حیزبه دیاری کرد.
پاش ئاش به‌تاڵی مه‌لامسته‌فا بارزانی له ساڵی 1975 دا، ئه‌ندامانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتی کوردستان که هاوڕێیانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون، له‌لایه‌ن ژاندرمه‌ی ئێران و عه‌سکه‌ری عێراقه‌وه گه‌مارۆدران، و له ناچاری بڕیاریان دا که داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی عێراق بکه‌ن. له‌ئاکام دا 55 که‌س له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتی کوردستان له قه‌ندیل هاتنه خوار وله شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری باشوری کوردستان، به هاوکاری بایزی هه‌باساغای سه‌رکه‌پکان، که سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌و ناچه‌یه بوو، داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسیان له حکوومه‌تی عێراق کرد.
ئه‌و 55 که‌سه بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ له شاری ڕانیه ڕاگیران، و پاشان حکوومه‌تی عێراق بڕیاری دا که مافی په‌نابه‌ری سیاسیان بداتێ و کوێ‌یان پێخۆش بێت له وێ نێشته‌جێ بن. به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و 55 که‌سه، دوو خائین و جاشی کورد به ناوه‌کانی "که‌ریم حه‌داد" و "حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی" که له جه‌ماعه‌تی قاسملو بوون، به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی عێراقی(مغاویری) و چه‌ند ترومبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی (زیل عه‌سکه‌ری) و عه‌سکه‌رێکی زۆره‌وه هاتنه شاری ڕانیه و ئه‌و 55 که‌سه‌یان خسته ناو ترومێلهکانیان و به‌ره‌و که‌رکوک و خانه‌قین و پاشان له هه‌مان ڕۆژدا له ڕێگه‌ی سنوری خوسره‌ویه‌وه ته‌سلیمی ژاندرمه‌ری ئێرانیان کردن.
به‌م شێوه‌یه پلانی هاوبه‌شی داڕێژراوی قاسملو و که‌یم حیسامی،
دوای بێ سه‌ر و شوێن کردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی 55 که‌س له هاوڕێیانی، هاوڕێیه‌کی ئه‌وکاتی دوکتۆر عه‌بدو ڕه‌حمان قاسملو به‌ناوی "سه‌ید ڕه‌سوی بابی گه‌وره"، له قاسملوی پرسی بوو:
"بۆچی هه‌موو سه‌کرده‌کانی حیزبی دیموكراتی کوردستانت ته‌سلیمی ئێران کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌حمه‌د تۆفیقت بۆ خۆت کوشت."
دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت:
"ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر له من زیره‌کتر و به‌تواناتر بوو، له هه‌ر شوێنێک با، حیزبێکی به تواناتری له حیزبه‌که‌ی من دروست ده‌کرد. من توانای به‌ره‌نگار کردنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بوو، له‌به‌ینم برد که بتوانم به ئاسوده‌یی خۆم سکرتێریه‌تی بکه‌م. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر که ته‌سلیمی ساواک کرانه‌وه، ئیتر ساواک له ناو زیندان دا ده‌یان ڕزێنێت و ده‌رسێکیان پێده‌دات که هه‌رگیز نه‌توانن له به‌رنابه‌ر من دا سه‌رکه‌ون."
له‌گه‌ڵ ئازاد بوونی ی کوردستان و ڕوخانی شای ئێران، حکوومه‌تی به‌عسی عێراق، جه‌ماعه‌تی قاسملوی به چه‌ک و پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی ی کوردستان کرد و به‌م شێوه حکوومه‌تی به‌عس به‌ناوی حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران، ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌که داگرت. به‌م شێوه‌یه ڕاستیه‌کان له خه‌ڵکی کوردستان شاردرانه‌وه و خه‌یانه‌ت سه‌رکه‌وت.
به‌مجۆره له مێژووی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستاندا، باڵباڵێن و یه‌كتر له‌ناوبردن هه‌بووه و تاوه‌كو رۆژگاری ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه هه‌ربۆیه فایه‌ق بێكه‌سی شاعیر ده‌ڵێت" كورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆكه‌رى بێگانه‌یه
دوودڵن، پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ك، بۆیه وا بێ لانه‌یه
میله‌تێكن بۆ نه‌مانى یه‌كترى هه‌ر هه‌ولأ ئه‌ده‌ن
داخه‌كه‌م ورد و درشتى شێت و شه‌یداى ئانه‌یه."
[1] خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی ڕووداوه نێوخۆییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان
[2] ئه‌م حیزبه به ناونیشانی میراتگری سۆشیال دیموكرات و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له 1940 له تاران دامه‌زرا
[3] چێشتی مجێو‌ر چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 266
[4] جه‌لیل گادانی 50 ساڵ خه‌بات: كورته مێژوویه‌كی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
[5] كه‌ریمی حیسامی، له بیره‌وه‌رییه‌كانم 1957-1965
[6]هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه 88 و 87
[7] خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی ڕووداوه نێوخۆییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان. لاپه‌ڕه نۆ
[8] سه‌عید كاوه ئاوڕێك له به‌سه‌رهاتی خۆم و ڕووداوه‌كانی نێو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
[9] عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده نیو سه‌ده تێكۆشان
[10] كريم حسامى, قافله من شهداء كردستان ايران
[11] سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه 103
[12] سه‌عید كاوه سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 158-160
[13] جه‌مال نه‌به‌ز، ئێسته و پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌رگری ئاگری جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا
[14] چاوپێكه‌وتن عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده
[15] ئه‌م ناونیشانه بۆ یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن كوردستان پۆسته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
No comments:
Post a Comment