ئێرە سەماوەیە کە گۆڕێکى بەکۆمەڵى کوردەکانى تێدا دۆزراوەتەوە، ئەو کوردانەى باشوور کە کاتى خۆى سەدام حوسەین لە ژێر ناوى ئەنفالدا زیندەباچڵى کردن.
سەرگوزەشتەی دۆزەخ و دۆزەخەوان و
بەیتی حەشر و قیامەت و حیكایەتی دابڕان و
هەڵقرچان و هاتنەوە لەو دنیاوە
لەلای منە!
قافڵە بوو، پەنجەری ماشینمان كوێر و
دنیا ون، هەرخۆمان، ئەبینی
كات بزر بوو، شوێن بزر بوو. شەو بزرو
ڕۆژ بزر و، پەیڤیش لەگەڵ یەكدا بزر!
شێركۆ بێكەس
No comments:
Post a Comment