وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ۱۷ کەسیان بە تاوانی سیخۆڕی بۆ سیای ئەمریکا دەسبەسەرکردووە.
▫️بەوتەی جێگری دژەسیخۆڕی وەزارەتی ئیتلاعات ، یەک مانگ لەمەو پێش لە ۲٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ تۆڕێکی سیخۆڕی کە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەی زانیارییەکانی ئەمریکاوە بووە ناسێنراو و قەڵاچوکراوە و ۱۷ کەسیان لێگیراوە.
▫️جێگری وەزارەتی ئیتلاعات گوتیشی حوکمی ئەم کەسانە دەرکراوە و تاقمێکیان بەتاوانی مفسد فی الارض لەسێدارە دەدرێن
No comments:
Post a Comment