Pages

Ads 468x60px

23 Jul 2019

ئاسایشی پارتی ٤ ڕۆژە دانیشتوانی كەمپی مەخموری گەمارۆ داوە و رێگە نادات هاتووچۆ بكەن''




ئاسایشی پارتی ٤ ڕۆژە دانیشتوانی كەمپی مەخموری گەمارۆ داوە و رێگە نادات هاتووچۆ بكەن''


دوای ڕووداوەکەی هەولێر، ئاسایشی پارتی چوار ڕۆژە ڕێگەی لەهاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی مەخمور گرتووەو ناهێڵێت لەکامپەکە بچنە دەرەوە.
ئاوێنه‌: ماڵپەڕی رۆژنیوز بڵاویكردەوە كە لە دوای هێرشەكەی رۆژی 17 ئەم مانگەوە كە جێگری كونسوڵی توركیاو دو كەسی دیكە لە هەولێر كوژران، "ئاسایشی پارتی دوای ئەو روداوە رێگەی لەدانیشتوانی کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) گرتووە و تەنانەت رێگە نادات ئەو کەسانەی نەخۆشن و بۆ چارەسەری روو لە هەولێر دەکەن لە کەمپەکە بچنە دەرەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژانە سەدان کرێکار بۆ کارکردن ڕوو لە هەولیر دەکەن و دەیان نەخۆش بەهۆی نەبوونی دەرفەتی پزیشکی ناچارن بچنە هەولێر، ئاسایشی پارتی بێ ئەوەی تا ئێستا هۆکارێک بۆ ئەو کارە ئاشکرا بکات، نەیهێشتووە خەڵکی کامپەکە بچنە هەولێر.
بەپێی رۆژنیوز، شەوی١٨ی ئەم مانگە کاتژمێر نێوان ٠١:٣٠ بۆ ٠٢:٠٠ هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر زۆرێک لەو ماڵانەی گەنجانی مەخمور تێدا دەمیننەوە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵی گەنجانی مەخمور، کەلوپەلی ناوماڵیان هەموو تێکدراوە و ١٦ ژنی گەنج دەستگیرکراون و براونەتە ئاسایشی هەولێر، لەو گەنجانەی دەستگیرکراون ١١ کەسیان نزیکەی نیوەڕۆڕۆژی ١٩ و پێنجی دیکەشیان دوێنێ ئازادکراون.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هیچ رونكردنەوەیەكیان لە بارەی هەواڵی گەمارۆدانی كەمپی مەخمور بڵاونەكردووەتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates