Pages

Ads 468x60px

12 Jan 2021

هەواڵی درۆ! لە لایەن درۆزنکانی کوردستانەوە





 

هەواڵی درۆ!
چەند ڕۆژێکە ئەو هەواڵە لەچەند ماڵپەر و پەیجی کوردی بڵاو بۆتەوە بەدرۆی ئەوان بنیامین نەتانیاهۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات،

یەکێک لەو سەرچاوانە
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

هەواڵەکەی بە کوردی و ئینگلیزی بڵاو کردۆتەوە ، دیارە بڵاو کردنەوەی هەواڵی لەو شێوەیە لە خزمەتی کوردستان نیە بەڵکو ئەوە بۆ خزمەتی دوژمنانی کوردە بۆ زیاتر شێواندنی بارودۆخی هەرێمی کوردستانە،
تاکو ئێستا ئیسڕائیل هیچ پەیوەندیەکی فەڕمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیە تاکو هەرێمی کوردستان سەربە بەغدا بێ هیچ پەیوەندیەک لەگەڵ ئیسڕائیل دروست نابێ ،
وەسەردانی کردنی بنیامین بۆ کوردستان
لە درۆیەکی شاخدار هیچی تر نیە،
لەیاسایی حکومەتی ئیسڕائیل کوردستان جیاوازی نیە لەگەڵ عیڕاق ،
لەڕابوردو زۆر لە کەسایەتی سەرمایەداری کوردستان پەیوەندیان کردوە بەمەبەستی بازرگانی کردن لەگەڵ شەریکاتەکانی ئیسڕائیل ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل تاکو ئێستا ڕێگەی نەداوە هیچ بازرگانیەک بکرێت لەنێوان ئیسڕائیل و هەرێمی کوردستان،
ئیسڕائیل کەڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیمارات و بحرین وچەند وڵاتێک تر کردوە بەڵام تاکو ئێستا بنیامین سەردانی ئەو وڵاتانەی نەکردوە ،
بەئەقڵی کێ ئێستا سەردانی کوردستان دەکات
😄
ـــــــــــــ
مەسەلەی ئەو سەردانەش وەکو فڕۆکەکانی کاتی ڕیفراندۆم لێ مەکەن ،
ئەوکاتیش هەزار و یەک درۆیان بەناوی بنیامین و ئیسڕائیل دەکرد ،
دواتریش کە درۆیەکان ئاشکرابوون ، هەرچی دەمی دەکردەوە دایک و باوکی ئیسڕائیلی دەگا
😄
کاتی ڕیفراندۆم دەموت بە قوڕئان و تەوڕات و ئینجیل مەسەلەی ئەو فڕۆکانە درۆیە

ئەوانیش دەیان وت نا نا تۆ گۆڕانیت دژی ڕیفراندۆمیت.
سەرچاوە کورد ئیسرائیل فۆلکۆلۆر

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates