Pages

Ads 468x60px

1 Jan 2021

فەرماندەی گشتیی #HSD بە پەیامێک ساڵی نوێی پیرۆز کرد

 


فەرماندەی گشتیی #HSD بە پەیامێک ساڵی نوێی پیرۆز کرد

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات( #HSD )، هاتنی ساڵی نوێی لە گەل و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە ”مسۆگەرکردنی ئاشتیی و بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەریی و ئابووریی لەگەڵ هەڵبژاردن، خەباتی سەرەکیی ئێمە دەبێت لە ساڵی نوێدا”.


بە پەیامێک لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(قەسەدە) بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێیەوە پەیامێكی بڵاو کردەوە.


پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی وەهایە:”جیهان بە ساڵێکی سەخت و قەیراناوییدا تێپەڕی، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، ساڵێکی ئارام، بە تەندروستیی و ئاشتییتان بۆ ئاواتەخوازام”.


فەرماندەی گشتیی قەسەدە هەروەها نووسیویەتی “مسۆگەرکردنی ئاشتیی، بەرەوپێش بردنی سیستەمی بەڕێوبەی، ئابووریی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن،  کار و خەباتی لەپێشینەی ئەمساڵمان دەبێت، هاتنی ساڵی نوێ، لە گەلەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز بێت”.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates