ژنێکی ئێزدی لە کامپی ئیسیان-ی دهۆک بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
◾️ڕووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ بوە، قوربانییەکە تەمەنی ٢٠ ساڵ و ناوی (ئەسمەهان) بووە، لە هاوسەرەکی جیابوەتەوە و لەگەڵ خانەوادەکەی ژیاوە.
◾️ئەسمەهان و خانەوادەکەی دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆسەر شەنگال، لە کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدرەوە ئاوارەی کامپی ئیسیان بوون لە شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
No comments:
Post a Comment