کوردستانیانی نیشتەجێی ئەورووپا خۆیان بۆ چالاکییەکانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ئامادە دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە ڕۆژانی شەشەم و نۆیەمی ئەم مانگە لە پاریس چالاکی بەڕێوە بچێت.
🔹هەردوو چالاکییەکە لەلایەن تەڤگەری ژنانی کورد لە فەڕەنساوە ئۆرگانیزە کراوە.
🔹چالاکی یەکەم، ڕۆژی شەشی ئەم مانگە بە ڕێپێوانێک لە بەردەم ناوەندی ئەحمەد کایا لە پاریس دەست پێدەکات و هەتا بەردەم ئەو شوێنەی کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجام درابوو، بەردەوام دەبێت.
🔹لە چالاکی دووەمیشدا ڕۆژی نۆی مانگ لە "گار دو نۆر"ەوە هەتا گۆڕەپانی کۆماریی پاریس ڕێپێوانێک ساز دەکرێت.
🔹"نووپەل مونزور" چالاکوانی ژن و ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات داوای لە کوردان و ئازادیخوازان کرد بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەردوو چالاکیەکە ببن.
🔹ئەو ئەندامەی تەڤگەری ژنانی کورد لە فەڕەنسا وتی: ڕۆژی نۆی ژانویە لە پاریس بە درووشمەکانی "ئەو کەسەی فەرمانی کۆمەڵکوژییەکەی دابوو ئەردۆغان بوو" و "ئەردۆغان پێویستە دادگایی بکرێت"، دەچینە سەر شەقامەکان.
No comments:
Post a Comment