مه گره ماته م دڵنیا به یاری جاران دێته وه
دێت و ده ڕوا زه ردی پاییز نه و به هاران دێته وه
عه زمی جه زمی بۆ سه فه ر بوو سه رده مێكی پێده چێ
بێته یادی یاری جاران تا له تاران دێته وه
بگره جام و مه ی بنۆشه و ده وری ساقی هه ڵپه ڕه
ده وری ساقی گه رمه ئه و شه و مه ی گوساران دێته وه
گه ر نه سووڕا به ر مه داری مه یلی یاران چه رخی چه پ
وه رده سووڕێ ئه و نه یاره ش ده وری یاران دێته وه
دوور له خار و هاو نشینی گوڵبه ده ن به تا كوو هه ی
وه ر نه خار و خه س ده مێنی خه س له خاران دێته وه
سه رده مێكه ویشكه سه ر چاوه ی ئه وین ئه ی چاوه كه م
دیده ته ر كه تا له سایه ی هه ور و باران دێته وه
لاده زاهید كاری ((هێما)) جوان په ره ستی و مه ستی یه
هه رزه كاره،ئه و له شانی هه رزه كاران دێته وه.
No comments:
Post a Comment