فەرمانە تازەکەی ترامپ: سێنتکام لەمەودوا ئیسرائیلیش دەگرێتەوە
▪️ رۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ ـى ئەمریکى، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردەوە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا، فەرمانی گۆڕانکاری میلیشیایی دەرکردووە.
▫️ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی هەینی ڕایگەیاند بە پێ فەرمانی ترامپ، دەوڵەتی ئیسرائیل کە تا ئێستا لەژێر لەوا و فەرماندەی ڕۆژئاوایی ئەرتەشی ئەمریکا بووە، دەگوازرێتەوە بۆ ژێر لەوا و فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین (سێنتکام).
▫️ لە ڕاگەیێندراوەکەی پنتاگون هاتووە: چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتە عەرەبییەکان، ئەم هەلەی ڕەخساندووە و دەرفەتی ئەوەی بۆ ئەمریکا دروست کردووە، کە هاوپەیمانان لەبەرامبەر مەترسییەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ڕێکوپێکی ڕێک بکات.
▫️ شەڕی کەنداو، شەڕی ئەفغانستان و شەڕی عێراق لە ژێر فەرماندەییی سێنتکام ڕووی داوە.
▫️ سێنتکام فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ناوەندی ئاسیایە.
No comments:
Post a Comment