ڕۆژێک دواى مەراسیمەکەى جۆ باید وەک سەرکۆمارى ئەمریکا، چەکوچۆڵ و هێزێکى سەربازى ئەمریکا لە باشوورى کوردستانەوە برایە ڕۆژئاواى کوردستان
▪️ ئەم هێزە سەربازییەى ئەمریکا کە لە دەروازەى سنوورى ئەلوەلیدى باکوورى عێراقەوە چوونەتە نێو خاکى سوریە، ڕاستەوخۆ چوونەتە بنکەى سەربازى ئەمریکا لە پارێزگاى حەسەکە.
كاروانێكی سوپای ئەمریكایی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا لە دەروازەی وەلیدەوە.
ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی دوێنێ كاروانێك لە هێزی ئەمریكایی كە لە 40 بارهەڵگر پێكهاتبوون رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كران لە عێراقەوە لە دەروازەی وەلیدەوە.
بەپێی راگەیەنراوی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، بارهەڵگرەكان داپۆشراو بوون و هەڵگری كەرەستەی لۆجستی و سەربازی بوون تایبەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی، لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوا كراون.
هاوكات ئێوارەی رۆژی پێشتریش كاروانێكی دیكەی هاوشێوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون.
ئەمریكا لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە پشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات.
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە 2019 بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان دا، بەڵام دواتر لە ژێر فشاری نێوخۆیی و دەرەوەییدا تەنها بەشێكی لەهێزەكانی كشاندەوە.
چاودێرانی سیاسی پێشبینی دەكەن ئیدارەی نوێی ئەمریكا كە شەوی رابردوو دەستبەكاربووە زیاتر بوونی خۆی لە رۆژئاوای كوردستان چڕبكاتەوە و پشتیوانییەكانیشی بۆ كورد زیاتر بكات.
هاتنەسەر كاری ئیدارەی نوێی ئەمریكا كوردی لە رۆژئاوای كوردستان خۆشحاڵ كردووە و توركیای نیگەران كردووە، چاوەڕێدەكرێت رێكاری توند دژی ئەنقەرە بگرێتەبەر.
No comments:
Post a Comment