ئاسایشی پەدەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوس قارەمان شوکری و دەستگیریانکرد
🔹ئەم دیمەنەی دەبینرێت، دایکی، ڕۆژنامەنوس قارەمان شوکرییە، کە بەیانی زووی ئەمڕۆ، لە کۆمەڵگای سیرێ ی دەڤەری شێلادزێ، هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پەدەکە، هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەیان.
🔹زێرەڤان شوکری، برای ڕۆژنامەنوس قارەمان، ئاماژە بەوەدەکات ئەوهێزە دەمامکدارەی ئاسایش پێنج ئۆتۆمبیل بوون کەهەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و قارەمانی برایان دەستگیرکردوە بێ ئەوەی هێج بەڵگە یان هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنی ڕابگەیەنن، هاوکات بێ ڕێزیان بە دایکی و برایەکی تری کردوە و ماڵەکەشیان بەتەواوی .
🔹زێرەڤان شوکری دەشڵێت، ئەوهێزە هەڵیان کوتاوەتە سەر دوکانەکەی قارەمان ی برایی و شکاندویانە و مۆبایل و لاپتۆپەکەشیان بردوە.
🔹ڕۆژنامەنوس قارەمان شوکری ئەمە سێیەمین جارە دەستگیردەکرێت، ساڵی ڕابردوش دووجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرا و هەردوو جارەکە بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکراوە و ئازادیش کرابوو.
ڕۆژنامەنوس قارەمان شوکری زەینەدین، خاوەن خەڵاتی وەدات حسێنە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کەلەلایەن ئاژانسی ڕۆژنیوزەوە پێی بەخشراوە.
No comments:
Post a Comment