Pages

Ads 468x60px

22 Jan 2021

🔸ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە چەتەکانیان بەناوی ئەبو یوسف ئەنساڕی لە رێگەی پشتوێنەیەکەوە لە گۆڕەپانی تەیران خۆی تەقاندوەتەوە و هێرشی یەکەمی ئەنجامداوە.

 

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی بەغدا راگەیاند


🔸داعش لە سۆشیال میدیاکانی خۆیەوە باسی لەوەکردوە، ئەوان هێرشە خۆکوژیەکەی بەغدای پایتەختیان ئەنجامداوە.




🔸ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە چەتەکانیان بەناوی ئەبو یوسف ئەنساڕی لە رێگەی پشتوێنەیەکەوە لە گۆڕەپانی تەیران خۆی تەقاندوەتەوە و هێرشی یەکەمی ئەنجامداوە.


🔸ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەی دووەمیش لە رێگەی چەتەیەکی تریانەوە بە ناوی محەمەد عارف موهاجیر بە هەمان رێگە ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا خەڵکی لە شوێنی تەقینەوەی یەکەم کۆبوونەتەوە.


🔸ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە جموجوڵەکانی چەتەکانی داعش لە ناوەڕاست و باشوری عێراقدا زیادیانکردوە.


🔸هەروەها ئەو تەقینەوانە پاش دوو ڕۆژ لە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق هاتە ئاراوە کە تێدا عێراق ڕازیی نەبوونی خۆی بۆ داواکارییەکانی تورکیا دەربڕی.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates