١٣ ملیۆن لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناتوانن ژیانی هاوبەش پێکبێنن
ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی زۆهرە ئیلاهیان ڕایگەیاندووە بەهۆی بێکاری، نەبوونی ماڵ و ئاوسانی ئابوری ١٣ ملیۆن لاوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانن ژیانی هاوبەش پێکبێنن.
گەلۆ لەو ١٣ ملیۆن لاوە ، یەک مناڵە بەرپرس یان ئاغازدەی کۆماری ئیسلامی یان منداڵی سەردار و فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی تێدایە؟ بێگومان نا!. ئەوەی کە ١٣ ملیۆن لاو ناتوانن ژن بێنن یان مێردی بکەن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چینێکی بچووکی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندەکانی سوپا ، دەستیان بەسەر هەموو سامانی گەلانی ئێراندا گرتووە و خەریکی ژیانی شاهانەی خۆیانن.
No comments:
Post a Comment