مەلا قادری پەیامی هاوخەمیی بۆ تێداچوونی حەجازی پێشکەشی خامنەیی کرد
مەلا قادر قادری، بەرنوێژی دەستنیشانکراوی خامنەیی لە شاری پاوە، جارێکیتر خۆشخزمەتیی خۆی بۆ خامنەیی سەلماند.
بەپێی دەقی نامەی مەڵاقادر قادری کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خاکەلێوە نێردراوە، ناوبراو بەداخبوونی خۆی بۆ مەرگی پاسدار حەجازی باس کردووە و تێداچوونی ئەو پاسدارەی بە خەمێکی قووڵ وەسف کردووە.
ناوبراو لە دووتۆی نەمەکەیدا وێڕای ئەوەی پاسدار حەجازیی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی باش وەکوو لەخۆبردوویی و پێبەندی هەڵواسیوە، مەرگی ئەو پاسدارەی بە خەسارێک ناو بردووە کە هیچکات قەرەبوو ناکرێتەوە.
مەڵا قادری هەوڵی داوە خۆی بە نوێنەری هەموو بانگخوازانی ئایینیی ناوچەکە بناسێنێ و لەلایەن هەمووانەوە سەرەخۆشی لە خامنەیی بکات. هەروەها بەپێی دەقی نامەکە، دەستەواژەی "سنوورپارێز"ی بۆ خەڵکی پاوە بەگشتی بەکار هێناوە.
ئەمە یەکەم جار نییە کە مەڵا قادر قادری، ڕووداوەکان دەکات بە هەلێک و پەیامی پیرۆزبایی یان سەرخۆشی بۆ خامنەیی بەڕێ دەکات.
No comments:
Post a Comment