بەڕێوەچوونی"کابینەی ئاسایش" سەبارەت بە پرسی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی لە ئیسرائیل
میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لە دانیشتنێکی تایبەت بە ناوی«کابینەی ئاسایشی» ئەم وڵاتە سەبارەت بە پرسی کوماریتیرۆریستی ئیسلامی کرد و ڕایانگەیاند ئەم دانیشتنە ئێوارەی یەکشەممە ۲۹ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو و بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام دەربڕیوە.
ئەم دانیشتنە سێ کاتژمێر خایاندوویەتی و ئەم کابینه بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهو و بەشداری وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، سەرۆکی مووساد، سەرۆکی ناوەندی سەربازی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی پوستە هەستیارەکانی ئاسایش، زانیاری و سەربازی بە کڕۆکی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی بەڕێوە چوو.
No comments:
Post a Comment