ڕێکخراوی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی خاکەلێوە ڕایگەیاند که هەشت فەرماندەی باڵای سەربازی و سێ بەرپرسی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی پێشلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ۹۸ی گەمارۆ دەدرێن.
یەکیەتی ئەوروپایی لە ماڵپەڕی خۆیان ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە بەرپرسانی ئاسایش و فەرماندەی سوپای کۆماری ئیسلامین.
بە پێی گەمارۆ نوێیەکان، سەرمایەی ئەم کەسانە لە ئەورووپا دەستی بەسەردا دەگیردرێت و چیتر ناتوانن گەشت بۆ وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بکەن.
No comments:
Post a Comment