گەڕەکی تەی قامیشلۆ بە تەواوەتی لە هێزەکانی ڕژیمی سوریا پاککرایەوە
🔹هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوای چەندین ڕۆژ شەڕ لە ناو شاری قامیشلۆ، گەڕەکی "تەی"یان بە تەواوەتی لە هێزەکانی ڕژیمی سوریا پاککردەوە.
🔹ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەربە ڕژێمی سوریا، هێرشیان کردەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئەنجامیدا ئەندامێکی ئاسایش شەهیدبوو، دوای ئەوە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەشاری ئەسەد دەستیپێکرد.
🔹سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام هێزەکانی ئەسەد بەردەوام بون لە هێرشەکانیان و ئاگربەستیان پێشلکرد، تا ئەوەی ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بە ناوبژیوانی و لەژێر چاودێریی ڕوسیا و قەسەدە، ئاگربەستی هەمیشەیی ڕاگەیەندرا، بەڵام دیسان، هەر شەوی ٢٥ی مانگ، هێزەکانی ڕژیمی سوریا دەستیان بە هێرش کرد و شەڕێکی قورس ڕوویدا.
🔹لە ئەنجامی ئەو شەڕەی شەوی رابردوو ڕوویدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، گەڕەکی "تەی"یان بە تەواوەتی لە هێزەکانی ئەسەد پاککردەوە و کۆنترۆڵیان کرد و داوایان لە دانشتوانی ئەو گەڕەکە کردووە کە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ئاسایشی ئەو گەڕەکە پارێزراوە.
No comments:
Post a Comment