کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک بە بەشداری نوێنەری ئەمریکا لە ڤیەنا دەستی پێ‌کرد
🔹نوێنەرانی وڵاتانی بەریتانیا،فەرانسە، روسیە، چین و یەکیەتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ڤیەنا بەشداریان کرد.
🔹پێش لە کۆبوونەوەکە نوێنەری روسیا وتی؛ کۆبوونەوەکە کورت دەبێت و هەفتەی داهاتوو بڕیارەکان و چونیەتی جێبەجێکردنیان دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
🔹عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە بە ڕاگەیاندنەکانی وت: ئەمرۆ دیار دەبێت کە لایەنەکان چەندە لە سەر جێ بەجێکردنی بڕیارەکان سورن یا دەیانەویت کات قازانج بکەن.
🔹عێراقچی وتیشی، ئاماژەکان وا دەری دەخەن کە ئەمریکا خەریکی پێداچونەوە بە هەڵوێستەکانییە سەبارەت بە لابردنی گەمارۆەکانی سەر ئێران.
🔹نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی وهزارهتئ دەرەوەی ئه‌مه‌ریكاش، رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یان له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به دانووستانه‌كان بكرێته‌وه.
🔹ئێران داوا کارە، ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و سزا‌و گەمارۆیانە هەڵبگرێت، كه دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ناووكی به‌سه‌ر حکومەتی تاران‌دا سهپاندوە.
No comments:
Post a Comment