ئەڵمانیا لە سێ مانگدا نۆ ملیۆن یۆرۆ چەکی بە تورکیا فڕۆشتووە
◾️پارتی چەپ و پارتی سەوزی ئەنجومەنی فیدراڵی ئەڵمانیا داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتەکرد کە بڕی بازرگانی چەک لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی تورکیا، میسر، بەحرەین، یەمەن، کۆەیت، عەرەبستان و قەتەر لە سێ مانگی ساڵی ٢٠٢١دا ئاشکرا بکات.
◾️لەوبارەیەوە د. ئوولریچ نوباوم ڕاوێژکاری وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا وڵامی ئەم داواکارییەی دایەوە و ئاشکرای کرد کە ئەڵمانیان لە ١ی مانگی ١ی ٢٠٢١وە هەتا ٢٣ی ئازار بە بڕی ٨ملیۆن و ٩٧٥هەزار و ٥٠٤ یۆرۆ، چەکی بە تورکیا فرۆشتووە، بەو پێیەش تورکیا لە ڕیزی سێیەمین وڵاتاندا جێگا دەگرێت کە هەرەزۆر چەکیان لە ئەڵمانیا کڕیوە ئەویش لە دوای قەتەر بە بڕی ٤١ملیۆن یۆرۆ و ئیمارات بە بڕی ٢٣ملیۆن یۆرۆ.
◾️لە ناو جۆری ئەو چەکانەی کە ئەڵمانیا بە تورکیای دەفرۆشێت، مووشەکی جۆری LRAT و MRA هەیە کە تورکیا لە سەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دایدەنێت و لە ئەرتساخی ئەرمەنستان، سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان و لیبیا لە بەکاری دێنێت.
No comments:
Post a Comment