مووساد: هەوڵێکى سیخوڕى ـ تیرۆریستیی کۆمارى ئیسلامیمان پووچەڵ کردەوە**
🔳 کۆمارى،تیرۆریستی ئیسلامى لە ڕێگەى سێکس و ژوانەوە ویستوویانە ژن و پیاوانى ئیسرائیلى بفڕێنێت و تیرۆریان بکات
▪️ ماڵپەرەى "الحرة"ى ئەمریکى دوێنێ ڕاپۆرتە هەواڵێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:
▫️ موسادى دەزگاى هەواڵگریی ئیسرائیل پیلانێکى تیرۆریستییانەى کۆمارى ئیسلامى ئاشکرا کرد.
▫️ سیخوڕەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى ساختە لە ئەنیستاگرام هەوڵیان داوە ژن و پیاوە ئیسرائیلییەکان فریو بدەن.
▫️ ئەویش لە ڕێگەى ژن و پیاوى جوان و سەرەنجڕاکێشەوە کە گوایا کاریان کردووە بۆ کۆمپانیاکانى گەشتیارى.
▫️ ئەو سیخووڕانە پەیوەندییان دروست کردووە لەگەڵ ژن و پیاوانى ئیسرائیلی
▫️ دواتر هەوڵى ئەوەیان داوە وەک دڵدار خۆیان نیشان بدەن و فریویان بدەن تا بیانبەنە دەرەوەى وڵاتەکەیان
▫️ دواتر لەوێ بیانفڕێنن و یا تیرۆریان بکەن
▫️ ئەم سیخوڕانەى کۆمارى ئیسلامى بە پێشنیارى بازرگانى و ژوان و چاوپێکەوتنى سێکسى ویستوویانە ژن و پیاوانى ئیسرائیلى فریو بدەن.
No comments:
Post a Comment