کەنەدا فرۆشتنی چەک و کەرەستەى سەربازیی بە تورکیا قەدەغە دەکات
🔹کەنەدا ڕایگەیاندوە، لە ئەنجامی لێکولینەوەکاندا لە بارەی کەرەستەى سەربازی ئەو وڵاتە، کە بە تورکیا فرۆشراون بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەنقەرە بەپێی شەرت و مەرجەکان هەڵسوکەوتی نەکردووە و لە شەڕی قەرەباغ ئەو کەرەستە سەربازیانەی پێ فرۆشراون، لەوانە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن ئازەربایجانەوە بەکارهێنراون.
🔹مارک گارنۆ وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، ئەوان نەیانزایبوو، کە تەکنەلۆژیاکەیان لە قەرەباغ بەکارهێنراوە و ئەوەشی راگەیاند، ئەوە هەم لە دژی سیاسەتی کەنەدایە و هەم لە دژی گارانتییەکان و ئەو مەرجانەن، کە دەبوایە تورکیا بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەربازی و چەک پابەندیان ببوایە.
🔹ئەوەشیان بە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى تورک راگەیاندووە.
🔹مارک گارنۆ ئاماژەى بەوەکرد، بەشێکی گرنگ لە پرۆسەی فرۆشتنی چەک پێشتر راگیرابوو و ئێستاش بە تەواوەتی فرۆشتنی چەک بە تورکیا هەڵوەشێنراوەتەوە.
🔹کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەى سەربازیی بە تورکیا فرۆشتووە.
No comments:
Post a Comment