Pages

Ads 468x60px

17 Sept 2013

سەربەرزى و نەمرى بۆ ئەم شەهیدە گەورەیە وهەموو شەهیدانى گەلەکەمان.



Dr Mahmoud Othman

لەیادى شەهیدکردنى دکتۆر سادق شەرەفکەندى سکرتێرى گشتى حزبى دیموکراتى کوردستان – ئێران وە هاورٍێکانى لە 17/9/1992 لە ئەڵمانیا لەلایەن کارمەندانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە سەرى رێز و نەوازش بۆ ئەم تێکۆشەرە ناسراو و نەتەوەییە و هاورێکانى دائەنەوێنین وە بەتوندى جارێکى تر ئەم تاوانە گەورەیە شەرمەزار ئەکەین. دادگاى میکۆنوسى ئەڵمانیا ئەم تاوانەى دەرخست وە تاوانبارانیشى حوکم دا ئەگەرچى بەداخەوە جێبەجێ نەکران.
ئەم یادە پڕناسۆرە پێویستە هەموولایەک لە ڕۆژهەڵات و هەموو پارچەکانى کوردستان هان بدات بۆ زیاتر یەکخستنى ڕیزەکانیان لەخەبات بۆ مافى چارەنوسى نەتەوەى کورد وەکو نەتەوەکانى ترى جیهان.
سەربەرزى و نەمرى بۆ ئەم شەهیدە گەورەیە وهەموو شەهیدانى گەلەکەمان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates