Pages

Ads 468x60px

17 Sept 2013

ڕێککەوتنی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ چاوەدێریی دارایی تیرۆریستان لەوانەیە هەڵوەشێتەوە


ڕێککەوتنی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ چاوەدێریی دارایی تیرۆریستان لەوانەیە هەڵوەشێتەوە.

یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشەی کردووە کە ڕێکەوتننامەی هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چالاکیی دارایی تیرۆریستان هەڵدەوەشێنێتەوە. هۆی ئەم هەڕەشەیە، لەقاودرانی ئەوە بوو کە یەکێ لە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئوپەراسیۆنی گوێگرتن لە ڕێی تەلەفۆن و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریی بانکی ئەنجام داوە. سێسلیا مالستروێمی سویدی لە بەرپرسانی کارگێڕی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ کە لەقاودرانی کاری گوێگرتنی ئەمریکاییەکان لە تەلەفۆنان کارتێکەریی قووڵی داناوەتە سەر بڕوای ئەو بەم وڵاتە.

جێی باسە کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکادا مۆرکرا بۆ دۆزینەوە و ڕاگرتنی چالاکییە داراییەکانی کەس و گرووپە تیرۆریستەکان و ئیزنی دەدا بنکە و کاربەدەستانی ئەمریکایی کە دەستیان بە زانیارییەکانی شیرکەتی بەلژیکی سویفت ڕابگا کە کارگێڕیی کاروباری بانکی و ناردنی پارە لە نێوان زیاتر لە دە هەزار بانک و ناوەندی دارایی جیهانی لەسەر شانە.
سێسیلیا مالمستروێم سێ ساڵ لەوەپێش لە کاتی مۆرکرانی ئەم ڕێککەوتننامەیەدا گوتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا مافی ئەوەی دەبێ کە ئەگەر لادانێک لەم ڕێکەوتنەدا بەدی کرا، هەڵیوەشێنێتەوە. ئێستا کە ئەم شیرکەتە بەرازیلییە ڕووماڵی ئەم هەواڵەی کردووە کە ئەمریکا زانیارییە بانکییەکانی خۆی لەم ڕێیەوە بۆ ئامانجێکی‌تر جگە لە خەبات دژی تیرۆریسم بەکار دێنێ، ئەوا یەکێتیی ئەورووپا لێبڕاوە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە بکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates