دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی : کورد ناتوانێت سوود له ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که وه‌ربگرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاریان بێنێت.
یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاگاهیه‌کی زۆر ده‌دات سه‌باره‌ت به شیانی وه‌شاندنی گورزێکی له‌شکریی له سوریا عێراقه و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که ده‌ڵێن به‌دووری نازانن ئاگری ئه‌و شه‌ڕه عێراقیش بگرێته‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هۆکار زۆرن بۆ نیگه‌رانیه‌کانی عێراق له‌وانه دۆسێی شیعه‌گه‌راییه و تێکچونی ڕیزی شیعه‌یه له ناوچه‌که و وه‌ک ده‌ڵێت هۆکارێکی تریش ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی تێرۆریستانی نوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه بۆ ناو عێراق.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کیانی ده‌ڵێت عێراق ئه‌و تواناییه‌ی نییه بتوانێت به‌ر له په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بگرێت و خاوه‌نی له‌شکرێکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینزایی و هێشتاش وه‌ک له‌شکرێکی هه‌ڵوه‌شاوه وایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
 


 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment