Pages

Ads 468x60px

11 Sept 2013

هێزێکی سوپای عێراق کەمپی ئەشرەفی دەورانپێچ کردووە


هێزێکی سوپای عێراق کەمپی ئەشرەفی دەورانپێچ کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هێزێکی سوپای عێراق، بە مەبەستی کۆمەڵکوژکردنی ئەو ئەندامانەی موجاهیدین کە لە کەمپی ئەشرەف ماون، کەمپەکەی دەورانپێچ کردووە.

وتەبێژێک لەسەر ناوی "کومیتەی کوردی بۆ داکۆکیکردن لە ئەشرەف" لە لێدوانێکی نووسراودا کە نموونەیەکی بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ ڕەوانە کردووە، ئاشکرای کرد کە "حکومەتی عێراق لە هەر چوار دەوری کامپی ئەشڕەف هێزی کۆکردووەتەوە و بە نیازە دووبارە پەلاماری کەمپەکە بداتەوە" و ئەو ئەندامانەی موجاهیدین کۆمەڵکوژ بکات کە لە کەمپەکە ماون.

ژمارەیەک چەکداری سەر بە حکوومەتی عێراق، کە بەگوێرەی موجاهیدین بە دەستووری کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردبووە سەر کەمپی ئەشرەف، رۆژی یەکشەممەی رابردوو ٥٢ کەسیان لە دانیشتوانی ئەو ئۆردوگایەی موجاهیدینی خەڵق کۆمەڵکوژ کردبوو.

شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە رۆژێک دوای کۆمەڵکوژییەکە سەردانی ئەو ئۆردوگایەی کردبوو، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە، داوای لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کردبوو کە "لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و بێلایەنانە" لەسەر چۆنیەتی و چیەتیی کوژرانی ئەو ئەندامانەی مەجاهیدین ئەنجام بدەن. هەروەها وتەبێژێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی [ئەمێنێستی ئینتەرناشناڵ]یش لە لێدوانێکدا کە لە سایتی ڕەسمیی ڕێکخراوەکەدا بڵاوی کردبۆوە، داوای ڕوونکردنەوەی کۆموڵکوژییەکەی کردبوو.

بەگوێرەی لێدوانی ئەو گرووپەی داکۆکیکردن لە دانیشتوانی کەمپی ئەشرەف، "ئێستا هەموو دەوڵەتان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و رای گشتی، وێڕای ئیدانەکردنی قەتڵوعامکردنی دانیشتووانی ئەشڕەف، داواکارن لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانەی نێودەوڵەتی بکرێت لەسەر کۆمەڵکوژییەکە".

کومیتەی ناوبراو، وێڕای تاوانبار کردنی نووری مالیکی بە دەرکردنی دەستووری ئەو کۆمەڵکوژییە، ئاشکرای دەکا کە ناوبراو " فەرمانی دەرکردووە کە جارێکیتر هێرش بکرێتەوە سەر ئەشڕەف، تا شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژییەکەی 1ی ئەیلولیش لە ناو بەرێت."

ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هەردوو کەمپی ئەشرەف و لیبێرتی، کە ئەندامانی موجاهیدنی خەڵقیان تێدا نیشتەجێ کراوە، لە ئێوارەی رۆژی کۆمەڵکوژییەکەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەش، داوایان لە کۆڕ و کۆمەڵەی نێوەدەوڵەتی کردووە هەرچی زووتر ئەندامەکانیان لە عێراقەوە بۆ وڵاتی سێهەم ڕاگوێزن.

شیاوی ئاماژەیە کە قاسم سولەیمانی، فەرماندی گشتیی سوپای قودسی سەر بە سوپایت پاسداران، رۆژێک پێش کوشتارەکەی کەمپی ئەشرەف سەردانی عێراقی کردبوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates