Pages

Ads 468x60px

17 Sept 2013

شەپۆلی بەگوڕی پەناخوازانی سووری ڕووی لە باڵوێزخانەکانی سویدە


شەپۆلی بەگوڕی پەناخوازانی سووری ڕووی لە باڵوێزخانەکانی سویدە.

هەموو ڕۆژێ بە سەدان پەناخوازی سووری خۆ دەگەیێننە باڵویزخانەکانی سوید لە میسر، ئوردۆن و تورکیا و دەیانەوێ بێنە سوید، ئەوەش لەبەر تێگەیشتنێکی خراپ.


کێشەکە ئەوەیە کە دەزگای کۆچی سوید هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا کە ئەو پەناخوازانەی سووریایی کە لە سوید ئیزنی مانەوەی یەکجاری ـ یا خود ئیقامەتی هەمیشەیی ـ یان دراوەتێ ئەوا بۆیان هەیە کەسانی هەرەنزیک و ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان بێننە سوید. کەچی ئەمەش کاتێ دەگونجێ کە ئەو کەسانە خۆیان بگەیێننە سوید و داوای پەنابەری بکەن، نەک ئەوەی لە ڕێی باڵوێزخانەکانی سویدەوە داوای هاتنە سوید بکەن.
شارلۆتتا ئۆزاکی ماکییاس سەرۆکی بەشی پێوەندیی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە وتووێژێکدا لەگەڵ رادیۆی سوید ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم کەسانە لە باڵوێزخانەکانی سوید چ جۆرە یارمەتییەکیان دەدرێتێ. ئەو دەڵێ خەڵک دەتوانێ لە ناوەندگەلی حوکوومەتیی سوید لەم هەرێمەدا داوای هاتن بۆ سوید بکا بە هۆی تێکەڵبوونەوەی بنەماڵەیی بەو کەسەی لێرە ئیقامەتی هەمیشەیی هەیە. یان بۆ خوێندن و شتی وا. بەڵام بۆ ئەوەی داوای وەرگرتنی ئیقامەت لە سوید بکا، ئەوا ناتوانێ. بەڵکوو دەبێ خۆی بگەیێنێتە سوید. ئەمەیە کە تێگەیشتنی خراپی لێکەوتۆتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates