Pages

Ads 468x60px

13 Jan 2019

ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر هەزاران ئامانجی ئێران لە سوریە


ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر هەزاران ئامانجی ئێران لە سوریە


▪️  گادی ئایزنکوت سەرۆکی گشتی سوپاى ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز و دوو تۆڕی هەواڵنێری گوتویەتی "ئیسرائیل لە ساڵی ٢١٠٧ بەملاوە لە هەزاران ئامانجی ئێرانی لە سوریە داوە".


▪️  ژنراڵ ئایزنکوت کە بەمزووانە خانەنشین دەکرێ، کۆمەڵیک وردەکاری سەبارەت بە چالاکی وڵاتەکەی لە خاکی سوریە بڵاو کردووەتەوە کە بە گووتەی میدیاکانی ئیسرائیل یەکەمین جارە بەو شێوە بڵاو بکرێنەوە. 

▪️  ئیسرائیل ماوەیەکی درێژە کە دژی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە سوریە شەڕ دەکات و بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندبوو کە هاوینی ڕابڕدوو زیاتر لە ٢٠٠ جار هێرشمان کردووەتە سەر بنکەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates