Pages

Ads 468x60px

24 Jan 2019

ناوچەى ئارامى جێگەى مەبەستى تورکیا لە سوریە، کوێ دەگرێتەوە؟!





ناوچەى ئارامى جێگەى مەبەستى تورکیا لە سوریە، کوێ دەگرێتەوە؟!
▪️ ئاژانسی ئانادۆڵوى تورکیا لە باکووری سووریا ڕووپێوێکى ئەنجام داوە کە تیایدا هاتووە:
▫️ 

ئەو ناوچە ئارامەی کە تورکیا پێداگیری دەکات بە درێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بە درێژی ٤٦٠ کیلۆمەتر و بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەترە.
▫️ شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکانی حەلەب، رققە و حەسەکە دەگرێتەوە.

▫️ دیارترین و گرنگترین ئەو ناوچانەی کە لە چوارچێوەی ناوچەی ئارامدا دەیانگرێتەوە، ئەو ناوچانەن کە دەکەونە باکووری ھێڵی نێوان ھەردوو گوندی سرین لە پارێزگای حەلەب و عەین عیسا سەربە پارێزگای رققە.
▫️ ناوچە ئارامەکە، شاری قامیشلۆ و شارۆچکەکانی رەئس عەین، تەل تەمەر، دەرباسییە، عامودا، وەردییە، تەل حمیس، قەحتانییە، یەعربییە، مالیکییە لە پارێزگای حەسەکە و ھەریەک لە ناوچەکانی عەین عەرەب سەربە پارێزگای حەلەب و تەل ئەبیەز سەربە پارێزگای رققە دەگرێتەوە.
▪️ دووشەممەی پێشوو ترەمپ گوتى دەیەوێت ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە قوڵایی ٢٠ میل دروست بکرێت.
▪️ سێشەممەی پێشوو ئەردۆغانیش گوتى تورکیا ناوچەی ئارام لە لەگەڵ سووریا بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر دروست دەکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates