Pages

Ads 468x60px

24 Jan 2019

عەرەفات؛ دەروازەى ئێران بوو بۆ دەستێوەردان لەوڵاتانى عەرەبی



عەرەفات؛ دەروازەى ئێران بوو بۆ دەستێوەردان لەوڵاتانى عەرەبی
▪️ کاتێک باسى پەیوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامی بەپرسى فەلەستینییەکان دەکرێت، دەستبەجێ پاشگرێتى بزوتنەوەى بەرەنگاری ئیسلامی فەلەستینى (حەماس) بۆ ئێران دێتە پێشەوە، بەڵام ئەو پەیوەندییانە لایەنێکى شاراوەترى تری، کە لەنێو لاپەرەکانى ٤٠ ساڵى مێژووى سەرهەڵدانى کۆمارى ئیسلامی لەدواى ١٩٧٩ ـەوە ونبوە، کە ڕێکخراوى ئازادیخوازی فەلەستینى (فەتح) ڕۆڵێکى بەرچاوى هەبووە لەپەرەسەندن و پاڵپشتى کردنى ئایەتوڵا خومەینی.


▪️ هەرەوەها ڕۆڵەکەى فەتح تەنها لە پاڵپشتیکردنى شۆڕشەکەى ئێران نەبووە، بەڵکو دەستێکى کاراى هەبووە، لە دروستکردنى سوپای پاسداران و بەهێزبوونى پێگەى تاران لە نێو خاکی لوبنان لەدواى ١٩٧٤ کاتێک شەڕى ناوخۆیی لەو وڵاتە سەری هەڵدا. ئەو زانیارییانە کەلەنێو لاپەرەکانى ئەجێنداى ئێران لەناوچەکە ونبووە و، کێشەو ململانێ وبەڕەڵاییەکى فراوانى دروست کردبوون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates