Pages

Ads 468x60px

18 Jan 2019

هەتا دێت کۆماری پەتوسیداری داعشی شیعەی ئیسلامی زیاتر تەریک دەبێتەوە


 هەتا دێت کۆماری پەتوسیداری داعشی شیعەی  ئیسلامی زیاتر تەریک دەبێتەوە

▫️ "کۆنلۆن بانک"ـی چینی هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەپچڕێنێت


▫️ فریال مستۆفی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرمایەدانانی دەرەکی ژووری بازرگانی سێ شەممە لە دانیشتنی وەفدی نوێنەرانی ژووری بازرگانی تاران بە جەختکردنەوە لەسەر بوونی تارمایی لە جێبەجێکردنی spv ڕایگەیاند "لەبەر ئەوەی ٧٠%ـى کارکردنى بانکی کۆنلون بە دۆلارە، توانایی کارکردنی بە هۆی گەمارۆکانەوە نییە".

▫️ مستۆفی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی هیچ وڵاتێک لە یەکیەتی ئەوروپا تا ئێستا spv پەسەند نەکردووە و هیچ وڵاتێکیش نازانێ بە چ میکانیزمێک دەبێ جێبەجێی بکات.  لە درێژەدا گووتی: تا ئێستا کۆمپانیا گەورە ئەوروپاییەکان نازانن بەو سیستەمە دەتوانن کار لەگەڵ ئێران بکەن یان نا؟

▫️ لە دوای ٣٠ ئۆکتۆبەر (ڕەزبەر). کۆنلۆن بانک کە ٧٠%ى پشکەکەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی چینە، هەموو پڕۆژەکانی پۆڵا و پیترۆشیمی وەستاند و وا بڕیاڕە تەنیا بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە واتە دەرمان و خۆراک درێژە بە کارەکانی لەگەڵ ئێران بدات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates