Pages

Ads 468x60px

18 Jan 2019

ڕژیمی ئەسەد لە ساڵی ڕابڕدوو ٤١٦٢ هاووڵاتى مەدەنى کوشتووە



 ڕژیمی ئەسەد لە ساڵی ڕابڕدوو ٤١٦٢ هاووڵاتى مەدەنى کوشتووە



▫️ بە پێی ئەو ئامارەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە بڵاوی کردووەتەوە ،لە ساڵی ٢٠١٨ دا شەش هەزار و ٩٦٤ هاووڵاتى مەدەنى لە سوریە گیانیان لە دەست داوە و لەو ڕێژەیە ٤ هەزار و ١٦٢ کەس بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد کوژراون. هەر بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە ڕێژەی منداڵانی کوژراو گەیشتووەتە ٧١٣ کەس و هەروەها ٥٦٢ کەس کوژراون.

▫️ بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی ئەسەد کە بە هاوکاری ڕووسیە ئەنجامی داون، ٤٦٧ هاووڵاتى مەدەنى و بە تایبەتی ١٦٩ منداڵ و ٥١ ژن گیانیان لە دەست داوە. لە لایەکی دیکە بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ١٧٥ منداڵ و ٩٠ ژن بوونەتە قوربانی.
بە هۆی هێرشی گرووپە نەناسراوەکانیشەوە لە سوریە، ٢٤٧ منداڵ و ١٤٥ ژن گیانیان لە دەست داوە و ٤٤٦ هاووڵاتى مەدەنى کە لە نێویاندا ٨٢ منداڵ و ژن هەیە بە دەستی چەکدارە تیرۆریستییەکانى داعش کوژراون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates