Pages

Ads 468x60px

18 Jan 2019

ئەمریکا بەرامبەر تاقیکردنەوەی موشەکی ئیران بێدەنگ نابێ


 ئەمریکا بەرامبەر تاقیکردنەوەی موشەکی ئیران بێدەنگ نابێ

▫️ مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تاوانبارکردنی کۆماری ئیسلامی بە درووستکردنی هەڕەشەی موشەکی جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئێران بێ دەنگ نابێت.


▫️ پەمپئۆ لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیاڕی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و هەروەها ئێران بەو کارەی کۆمەڵگەی جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایشی بردووەتەە ژێر پرسیار. لە درێژەی قسەکانیدا پەمپئۆ دەڵێ هەڵدانی موشەک لە لایەن ئێرانەوە سەلمێنەری ئەوەیە کۆماری ئیسلامی لەهەوڵی بەرنامەی موشەکی پێشکەوتوودایە کە مەترسی لە سەر ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست دەکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates