Pages

Ads 468x60px

24 Jan 2019

هۆکاری دانانی گەمارۆی نوێ لە لایەن ئەوروپا بۆسەر ئێران چییە؟



هۆکاری دانانی گەمارۆی نوێ لە لایەن ئەوروپا بۆسەر ئێران چییە؟
▪️ دانانی گەمارۆ دژی ئێران ڕێک دوای ڕۆژێک لە لێکهەڵبەزینەوەی تووند لە نێوان دیپلۆماتکارەکانی ئێرانی و ئەوروپایی


▪️ بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز، دیپلۆماتکارەکانی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە لە دانیشتنێکدا کە لە نیوەی دووهەمی بەفرانبار لە تاران لە نێوان نوێنەرانی چەند وڵاتی ئەوروپایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کراوە، دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە کردەوەیەکی پێچەوانەی کاری دیپلۆماسی بە تووڕەیی لە جێگەی خۆیان هەستاون و چوونە دەر و بە تووندی دەرگەیان پێکداداوە.
▪️ ڕۆیتەرز نووسیویەتی دیپلۆماتکارەکانی فەڕانسە، بەریتانیا، ئاڵمان، دانیماڕک، هوڵەند و بلژیک لەو دانیشتنەدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە چووە ڕەخنەیان لە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران و هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ تیرۆری دژبەرانی لە خاکی وڵاتانی ئەوروپایی گرتووە کە لەگەڵ کاردانەوەی تووندی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان ڕووبەڕوو بووەتەوە.
▪️ ڕێک ڕۆژێک دوای ئەو دانیشتنە، یەکیەتی ئەوروپا یەکەمین خوولی گەمارۆکانی خۆی لە دوای ڕێککەوتنی ناوەکی ناسراو بە بەرجام لە دژی ئێران دانا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates