Pages

Ads 468x60px

18 Jan 2019

ریندار بوونی دۆکۆڵبەری دیکە لە سەردەشت و ورمێ


ریندار بوونی دۆکۆڵبەری دیکە لە سەردەشت و ورمێ

▫️ باری تەندرووستی ئەو دوو کۆڵبەرە ناجێگیرە 


▫️ دۆینێ ٢٦ی بەفرانبار هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ تەقەیان لە پۆڵێک کۆڵبەری کورد کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەفشین عەلی پور تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ئەمین و خەڵکی نازلو گولەیەکی بەر لاقی کەوت و بە تووندی بریندار بوو.
▫️ بە هۆی سەختی برینەکەی ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی تەورێز لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

▫️ لە لایەکی دیکە هەر دۆینێ لە سەردەشت هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسڕێژیان لە کۆڵبەرانی ئەو شارە کرد و کەسێک بە ناوی ناسر عومەری ٢٩ ساڵ و کوڕی ڕەحیم بریندار بووە.

▫️ دۆخی سڵامەتی ئەو کۆڵبەرە خراپە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates